لە وڵاتی فینلەندا کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان بەڕێوەچوو

بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، کۆمەڵگای کوردی لە وڵاتی فینلەندا کەمپینێکی بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوللا ئۆجالان بەرێوەبرد.

ئەو کەمپینە بە یارمەتی دۆستانی کورد بەرێوەچوو کە داوای واژۆ لە کەسایەتیە کاریگەر و ناودارەکانی کۆمەڵگای فینلەندی کرا.

لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا لە ماوەی ٢هەفتەدا پەیوەندی بە چەندین کەسایەتیەوە کرا کە لە ناویاندا ئەندامی پارلەمان، رۆژنامەوان، نووسەر، پرۆفیسۆر، چالاکی سیاسی، ئەندام و بەرپرسانی حیزبە سیاسیەکان هەبوو.

 زۆرینەی ئەم کەسانە چەندین ساڵە بەدواداچوون بۆ دۆزی گەلی کورد دەکەن و پشتگیری مافی گەلی کورد دەکەن.

 ئامانجی ئەم کەمپینە ئازادی رێبەری کورد عەبدولا ئۆجالان و  لە کەسایەتی ئۆجالان دا چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیخوازانەی گەلی کوردە.

لە چوارچێوەی ئەو کەمپینەدا رۆل و میسیۆنی ئۆجالان بەرز نرخێندرا، هەروەک چۆن نیلسۆن ماندێلا رۆلێکی گرینگی بۆ ئافریقای باشوور هەبوو، ئیدی کاتی ئەوەش هاتووە کە بە موخاتەبگرتنی ئۆجالان وەک رێبەرێکی کورد، چارەسەری ئاشتیانە بۆ کوردستان بدۆزینەوە.

کۆمیتەی ئامادەکار بۆ بە رۆژەڤ کردنی رەوشی ئۆجالان و داکۆکیکردن لە ئازادی ئەو، لە دوارۆژدا چالاکی و خەباتی جیاواز وەک سمینار، پانەل و بلاوکردنەوەی زانیاری بەرێوە دەبات.

ئەو ناوانەی کە واژۆیان کردووە:

ئاننا کۆنتولا؛ پەرلەمانتاری لیستی پارتی چەپ

ئانتی رائوتیاینێن؛ چالاکی سیاسی و نووسەر

ئێمیلیا کوککالا؛ رۆژنامەوان و نووسەر

هێنریک یاکۆلا؛ سکرێتێری گشتی گەنجانی چەپ

ئیلکا ئاهۆ؛ هوونەرمەند، وێنەساز

ئیلکا یاکۆلا؛ بەرپرسی گەشەپێدانی ئینسیاتیڤی CoopNet

ییری مەنتووسالۆ؛ بەرپرسی گەنجانی کۆمۆنیست

یۆهاننێس ئورتی ئاهۆ؛ پەرلەمانتاری لیستی پارتی چەپ

یوها پێککا وەیسەنێن؛ سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی فینلەند

یوککا ئاهۆکاس؛ ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی فینلەند

یوککا پێلتۆمەکی؛ دوکتورای زانستی سیاسی، نووسەر

لیبان شێخ؛ بەرپرسی گەنجانی چەپ

مای کیوێلە؛ پەرلەمانتاری لیستی پارتی چەپ

مێریا کووللۆنێن؛ پەرلەمانتاری لیستی پارتی چەپ

مێروی گرۆنفۆرس؛ مامۆستا

ئۆللی تاممیلێهتۆ؛ نووسەر و لێکۆلینەر

پاڤۆ ئارهینمەکی؛ پەرلەمانتاری لیستی پارتی چەپ

پێترا پاکالێن؛ سەرنووسەری Tiedonantaja

پییا لۆهیکۆسکی؛ پەرلەمانتاری لیستی پارتی چەپ

پیێتا هووەرینێن؛ لیکۆلینەر لە فاکتولەی کۆمەڵناسی، زانکۆی تامپەرە

سامی موتتیلاینێنی؛ ئەندامی ئەنجومەنی شاری هێلسینکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئووسیما

سووکسوو رەسەنێن؛ گەردوون ناس، مامۆستای فیزیکی تئیۆریک لە زانکۆی هێلسینکی

تێموو ماتینپورۆ؛ کۆمیتەی ئاشتی لە فینلەندا

تۆنی کاللیۆنێن؛ جێگری بەرپرسی جەوانانی کۆمۆنیست

ئوریۆ هاکانێن؛ سەرۆکی پێشووی پارتی کۆمۆنیستی فینلەندا

ز.ش