لە عوسمانیە ٤ کەس لەسەر هەڵپەڕکێ زیندانی کران
ئەو چوار کەسەی بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا بەدەم گۆرانی کوردییەوە هەڵپەڕکێیان ئەنجامداوە دەستبەسەرکران، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" زیندانی کران.
ئەو چوار کەسەی بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا بەدەم گۆرانی کوردییەوە هەڵپەڕکێیان ئەنجامداوە دەستبەسەرکران، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" زیندانی کران.
دوێنێ بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا لەسەر مۆسیقای کوردی هەڵپەڕکێیان کردووە ٥ کەس دەستبەسەرکران. هیڤدا قارەمان کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئیفادەی تەواو بوو، دوێنێ بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" لەلایەن دادگاوە زیندانی کرا. هاوسەرۆکانی دەم پارتی ناوچەی عوسمانیە سەڤگی ئایدن و فاروق قارەمان، هەروەها هاکان قارەمان و موراد قارەمان پاش ئیفادەدان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئەمڕۆ ڕەوانی دادگا کران.
دادگای سزای سوڵح بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" هەر چوار کەسەکەی ڕەوانەی زیندان کرد.