لە ئامەد بۆ رێپێوانی دژی گۆشەگیری بانگەوازی کرا

ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لە ئامەد سەردانی دوکاندارەکانی کرد و بۆ رێپێوانی سبەینێ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجاکان رێبەری گەلی کورد بانگەوازی کرد.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی دیموکراتی هەریمەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی یاساناسان و پشتگیری لە خانەوادەی گیراوان و سزادراوانی مەد (مەد توهاد فەد)، کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بۆ رێپێوانی سبەینێ لەبارەی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە ناوچەی یەنیشەهیر سەردانی دوکاندارانیان کرد.

ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە و شاندێک لە کاتی سەردانەکەدا پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا. ئایدەنیز لەگەڵ دوکانداران قسەی کرد و وتی، " ئێوە ئەم زوڵمە دەبینن، ئێمە هەموو کاتێک لە چالاکیەکانمان بەردەوام دەبین. ئێمە ناترسین و سەردەکەوین. لەدژی ئەم زوڵمە پێکەوە تێدکۆشین."

دوکاندارەکانیش رایانگەیاند، " تاوەکو مردن لەگەڵ دۆزی خۆمانین. بۆ هەندێک کەس دوکانەکان داخراون بەڵام بۆ ئێوە کراوەن. لەگەڵ ئێوەداین.

ئایدەنیز لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە لە یەنیشەهیر وتی، " ئەمڕۆ ویستمان لە ئامەد سەردانی دوکانداران بکەین. بە هەزاران پۆلیسی ئاکەپە و مەهەپە ویستیان رێگریمان لێبکەن. لە راستیدا گۆشەگیری ئەمەیە. ئەمە نیشانەیە کە بەم ئەندازەیە لەبەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ناتوانن خۆیان رابگرن. سەردانی دوکاندارانیش ترسی لە دڵی ئەواندا دروست کردووە. ئێمە هەموو کاتێک لەدژی فاشیزم تێدەکۆشین و کۆڵانەکان چۆڵ ناکەین. هەموو رۆژێک لە کۆڵانەکان دەبین."

ف.ق