لە ئامەد هێرشەکانی سەر گەریلا شەرمەزارکرا

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد، هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک سەرەڕای ئاگربەستی پەکەکە وەک "هێرش بۆ تێکدانی پرۆسەکە" هەڵسەنگاند و تیشکی خستەسەر بنیاتنانی هێڵی تێکۆشان دژی شەڕ.

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد، بە درووشمی "دژی شەڕ ئاشتی، دژی مردن ژیان دەپارێزین" ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. زۆر کەس بەشداربوون و درووشمی "نا بۆ شەڕ، ئێستە ئاشتی" بەرزکرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن وتەبێژی کاتی پلاتفۆرمی محەمەد ئۆکتای خوێنرایەوە، ڕایگەیاند سەرەڕای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە، هێرشەکان بەردەوامن.

ئۆکتای هێرشەکانی سەر گۆڕەپانەکانی گەریلای وەک "هێرش بۆ تێکدانی پرۆسەکە" هەڵسەنگاند و گوتی: "ئەم هێرشانە دژی مافی هیوایە. ئەم هێرشانە دیسانەوە نیشانی دەدەن کە ئەم هەوڵە تێکدەرانانە لەلایەن هەندێک کەسەوە بۆ درێژەدان بە شەڕ بەردەوامە".

پێویستە دژی شەڕ، هێڵی تێکۆشان بنیات بنێین

ئۆکتای تیشکی خستەسەر شەڕی ئیسرائیل و ئێران کە بەم ڕۆژانە زیاتر بوون، گوتی: "ئەم شەڕە دەریخست کە دەبێت هێڵی تێکۆشان بنیات بنێین کە دژی شەڕ و هەژار و ستەم؛ یەکسانی و ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەپارێزێت. دژی شەڕ ناتوانین ڕێگەیەکی تر بگرینەبەر".

ئۆکتای بانگەوازی کرد هەمووان هێرشەکان شەرمەزار بکەن و بانگەوازی لە بەرپرسان کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.