لە ئێلح و مێردین ٦ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئێلح و مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٦ کەسی دەستگیرکرد. هاوسەرۆکانی هەدەپەى ئەو ناوچانە لە ناو دەستگیرکراواندان.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ناوچەى هەزۆی ئێلح و لە ناوچەکانی دێرک، ستەور و میدیاتی مێردین هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان.

لەو هەڵکوتانەدا لە هەزۆ هاوسەرۆکانی هەدەپەى ئەو ناوچەىە بەرژین ئاڵتان و عومەر ئەمەن دەستگیرکران.

لە دێرک هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە سەلما ئۆزەن دەستگیرکرا. پۆلیسەکان بە لەقە و کوتەک دەرگای ماڵەکەیان شکاندن و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەى و توندوتیژییان ئەنجامدا و ناو ماڵەکەیان بە رق و توڕەییەوە تێک و پێکدا.

لە گەڕەکی ئەڤین لە ناوچەى ستەور هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دەرسیم یاوز و یاوز لە لەلایەن جەندرمەکانەوە دەستگیرکرا.

لە میدیات لەو هەڵکوتانەدا تیۆدۆر ئۆزدەمیر سەرۆکی کۆمەڵەى ژنانی سوریانی و یوحەنا ئاکتاش سەرۆکی کۆمەڵەى یەکێتیی سوریانییەکانی مێردین دەستگیرکران.

ژ.ت