لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا چەندین کەس دەستبەسەرکران

لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنە قڕکارییە سیاسییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە باکووری کوردستان و تورکیا چەندین کەس دەستگیرکران کە جەنگیز دونداری هاوسەرۆکی شارەوانی پیاسە و ڕۆزا مەتینای سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە)ی تێدایە.

پۆلیسی دەوڵەتی تورکی قڕکەر لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپرسیۆنە قڕکارییە سیاسییەکانیاندا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد، ئەستەنبوڵ، مێردین، شڕنەخ و چەندین شاری دیکە هەڵیانکوتاوەتەسەر چەندین ماڵ و ژمارەیەک ڕۆژنامەوان و چالاکوانیان دەستبەسەرکردووە کە جەنگیز دونداری هاوسەرۆکی شارەوانی پیاسە و ڕۆزا مەتینای سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە)ی تێدایە.

ڕۆژنامەوانان دەستبەسەرکران

ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایئومەت و بیلگە ئاکسو لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکران

لە ئێلح ڕۆژنامەوان محمەد ئوچار دەستبەسەرکرا.

لە ئەنجامی شەرمەزارکردنی سەپاندنی قەیوم دەستبەسەرکراون

هەر لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکەدا چەندین کەس لە مێردین دەستبەسەرکراون و دواتر ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە کراون. زانراوە ئەو کەسانە بە پاساوی شەرمەزارکردنی سەپاندنی قەیوم دەستبەسەرکراون.

هەروەها لە شڕنەخیش بەهەمان شێوە چەندین کەس دەستبەسەرکراون.