لە ئێشکگری سەر سنور هێرش لە دژی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا
لە چالاکییەکانی ئێشکگری لەسەر سنووری نسێبین- قامیشلۆ، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان و داوایان کرد دان بە ستاتۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بنرێت.
لە چالاکییەکانی ئێشکگری لەسەر سنووری نسێبین- قامیشلۆ، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان و داوایان کرد دان بە ستاتۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بنرێت.
چالاکییەکانی ئێشکگری لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گروپەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (سۆمۆ) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە سنووری نسێبینی مێردین و قامیشلۆ دەستی پێکردووە، لە ٨ هەمین ڕۆژدا بەردەوامە. لە بەرە بەیانییەوە گەلێک هاوڵاتی کۆبوونەوە و دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "رۆژئاوا شەرەفمانە" و "رۆژئاوا دڵمانە، بەرخۆدان کاری ئێمەیە"یان بەرزکردەوە. چالاکوانان یەلەک بە نوسینی"نا بۆ شەڕ"، "ڕۆژئاوا شەرەفی ئێمەیە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان لەبەرکرد.لە چالاکییەکەدا گۆرانی بەرخۆدان وترا. شاندێک لە موشەوە هاتبوون بۆ پشتگیری لە چالاکییەکە.
لە شوێنی چالاکییەکە ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دەم پارتی موش کەرەم چیتالاک، لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتی: "لە ڕۆژئاوا سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت. بانگەواز هەموو کەسێک دەکەین دەست لەسەر ڕۆژئاوا بکشێننەوە. منداڵانی ئەم وڵاتە بۆ ئازادی خۆیان تێدەکۆشن. ستاتۆی گەلی کورد بناسن. گەلی کورد گەلێکی ئاشتیخوازە. لە سەرحەد تا بۆتان چاوی هەموو کوردان لەسەر ڕۆژئاوایە".
پەرلەمانتاری دەم پارتی جولەمێرگ ئۆزنور بارتین ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان لە دژی "داگیرکاری" و شەڕ ئێشکگری دەگرن و سنوورە دەستکردەکان ناتوانن گەل لە یەکتر دابڕن و گوتی: "لە دژی ئەو سیستەمەی کە دەڵێت گەلی ڕۆژئاوا و گەلی ئێرە لە یەک دابڕێت، بەرخۆدانەکانمان فراوانتر دەکەین. بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانمان لە دژی شەڕی تایبەت فراون بکەین. ئەمڕۆ زانیارییەکی زۆر بە ئازارمان پێگەشت و دوو هەڤاڵمان کە ساڵانێکە لە گۆڕەپان لە دژی سیاسەتەکانی داگیرکاری و قڕکردن ڕەنج دەدەن، شەهید کران. ئەم کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین. بۆ گەیاندنی ڕاستی هەریەکەمان وەک خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد تێدەکۆشین. هەموو گۆڕەپانەکان دەگۆڕین بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان. شۆڕشی. دەوڵەت نەتەوەی پاوانخواز بە زانابوون بەڕێوەبەری دیموکراتیک بە ئامانج دەگرێت، بەڵام لە سایەی تێکۆشانی هاوبەشی گەلان ئەم فشارانە تێکدەشکێن. لەدژی ئەو کەسانەی کە یاسای مرۆیی و گەردونی پێشێل دەکەن، بانگەواز لە هەموو لایەک دەکەین بێنە ئەم گۆڕەپانە. بە بێدەنگی پشتگیری ئەم ڕووداوانە دەکەیت کە ڕوودەدات".
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین بێریتان گونەش، ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگینی بەبیر هێنایەوە و وتی: "ئەمڕۆش ڕۆژئاوا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردوومانکرا. دوو هاوڕێمان لە دەستدا کە سەرەڕای هەموو سەختییەکان، تێدەکۆشان. ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان لەو ڕۆژەوە کە شەڕ لە ڕۆژئاوا دەستی پێکرد، پێشهاتەکانی ئەوێیان بۆ ڕای گشتی و ئێمە و دەگوازتەوە. بۆیە ئامانج گیران. کاتێک داعش لە سنووری تورکیاوە تێپەڕی ڕۆژئاوا، نازم بە قەڵەمەکەی نووسیویەتی دەیانگوت 'تیشرین کەت' و هاوڕێمان جیهان ئاشکرای دەکرد کە شتێکی بەو جۆرە نییە. هەردوو هاوڕێکەمان ڕووخساری ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکیایان ئاشکرا کرد. هەر بۆیە بە ئامانج گیران، بەڵام با بزانن کە هەرگیز ناتوانن ڕێگای هاوڕێکانمان بگرن. چونکە هاوڕێکانمان کە شوێنیان دەکەون، ئامێر و قەڵەمەکانیان لەسەر زەوی بەجێناهێڵن. قەرزاری هاوڕێکانمان جیهان و نازمین. ئەمڕۆ لێرەوە بەڵێنیان پێدەدەین ناویان بە پیتی زێڕین لە مێژوودا دەنووسینەوە".
ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە و دروشم بە کۆتا هات.