لە زاپ دوو داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادی لە زاپ و خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا لانیکەم دوو داگیرکەری تورک سزادران.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە؛

" لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا لانیکەم دوو داگیرکەر سزادران.

سوپای داگیرکەری تورک ٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە ئۆبۆس و چەکی قورس گۆڕەپانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد.

زانیاری لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری زانەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠، ١٥:٠٠ و ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس و سووک بە تاکتیکی سابۆتاژ داگیرکەرانیان کردە ئامانج، لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

١٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخپدانی گردی شەهید ئاخین، تیمە گەڕۆکەکانی یەژئاستارمان بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا.

١٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٣:١٥ گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید شاهین داگیرکەران لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٤ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی گۆلکای مەتینا و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی ٥ جار فڕۆکە جەنگیەکان بۆردومانیان کرد.

١٤ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ و سیدا بە دەیان جار بە ئۆبۆس و چەکی قورس بۆردومان کران.

ف.ق