لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانێکی درێژمەودا لە کۆیە بەرەو بادینان ئەنجام دەدرێت

دەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان رایگەیاند کە لەدژی داگیرکەری تورک و هاوکاری پەدەکە، ڕێپیوانێکی درێژمەودا لە کۆیە تاوەکو بادینان ئەنجام دەدەن.

دەستپیشخەری گەنجانی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' دا لە پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ناڕەزایی لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە دەربڕی و رایگەیاند کە لەدژی داگیرکەری خاوەنی هەڵوێستێکی رادیکالن و پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەن.

لە راگەیەنراوێکدا کە لە کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسیەکەدا خوێندرایەوە داوا لە سەرجەم چین و توێژ و کەسایەتی و  پارتە سیاسیەکانکرا بەشداری بکەن لە ڕێپێوانە درێژ مەوداکەیاندا لە کۆیەوە تا بادینان.

ڕاگەیندراوەکە لەلایەن زەردەشت سلێمانی خویندرایەوە کە تیایدا هاتبوو “ئێمە وەکو دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان، لە بەرامبەر هەموو جۆرە داگیرکاریەک بە دەم بانگەوازی کۆمەڵی گەنجان دەچین و هاوشانیان دژی هەموو جۆرە داگیرکاریەک دەوەستینەوە و وەڵامی ڕادیکاڵانە دەدەینەوە”.

ئاماژەی بە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکاریەکانی پەدەکە کرد وتیشی: داوا دەکەین لە هەموو کۆمەڵانی گەلی کوردستان، هەموو حیزب و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە ڕێپێوانەکەدا کە لە ١/٦/٢٠٢٢ لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە شارۆچکەی کۆیەوە دەستپێدەکات بەرەو بادینان بەشداری بکە

ف.ق