له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به شێوازی تیمی گه‌ڕۆك و نیمچه گه‌ڕۆك له باكوری كوردستانه‌وه تا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له هه‌موو شوێنێك به شێوازی سه‌ركه‌وتووانه به‌كاده‌هێنن. هێزه‌كانمان به تاكتیكی گه‌ریلای داهێنه‌ر به شێوازی تیمی گه‌ڕۆك كه به وه‌ستایی و شاره‌زایانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌و چالاكیانه هه‌م گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن هه‌م گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌رگیز زیانیان به‌رناكه‌وێت. به‌كارهێنانی رێبازی تیمه‌كانی گه‌ڕۆك به سه‌ركه‌وتوویی، پێرفۆرمانسی شه‌ڕی سه‌ركه‌وتوو و ئاستی شاره‌زابوونی هێزه‌كانمان به رۆحی فیدایی له هونه‌ری سه‌ربازی ده‌خاته‌به‌رچاو. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان كه به هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی له باكوره‌وه تا باشور له هه‌موو شوێنێك چالاكی ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا كۆنترایه‌ك و ٢٥ داگیركه‌ریان سزاداوه، ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون، چه‌كێكی ئه‌ی ٤ له‌ناو براوه. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیش له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، ٢١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ١٤ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كراون.
زانیارییه‌كان له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕ شه‌هید شه‌ڕڤان- شه‌هید دڵژین عه‌گیدانی بۆتان:
١٣ی حوزه‌یران له كاتژمێر ١٩:٠٠دا له گۆڕه‌پانی شاخی ته‌نوری هه‌رێمی به‌ستا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشان شكێن له داگیركه‌رانیاندا. له چالاكیه‌كه‌دا كۆنترایه‌ك سزادرا و چه‌كێكی ئه‌ی ٤ تێكشكێنرا.
١١ی حوزه‌یران سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆرشه‌پانی كاتۆ خه‌لیل له ناوچه‌ی شاخی وان ده‌ستی به ئۆپراسیۆن كرد. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان هێزه داگیركه‌ره‌كانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و ١٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٠:٤٠له سێ قۆڵه‌وه به هه‌ماهه‌نگی خۆیان خسته ناو داگیركه‌رانه‌وه. ئه‌وه‌نده بۆ هێزه‌كانمان روونبووه‌ته‌وه لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادراون. داگیركه‌ران ١٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٠٠ كوژراو و بریندارانی خۆیان به هه‌لیكۆپته‌ر گواستوه‌ته‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید شاڤاش مه‌رعه‌ش:
١٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١١:٤٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێم ئێم، له دژی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ بێت، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان چالاكییان كرد و داگیركه‌رێكیان سزادا. كاتژمێر ١٢:٢٠ دوو داگیركه‌ر كه هه‌وڵیاندا بچنه لای داگیركه‌ران كرانه ئامانج، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه سزادران. كاتژمێر ١٢:٣٠ گروپێكی تری داگیركه‌ران بوونه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان و له ئه‌نجامی گورز به چه‌كی سوك و نارنجۆك ٢ داگیركه‌ری تر سزادران. كاتژمێر ١٧:١٥ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان هه‌ستیان به داگیركه‌ران كرد و بۆسه‌یان بۆ نانه‌وه. دواتریش شه‌ڕ روویدا. له شه‌ڕ و بۆسه‌دا ٩ داگیركه‌ر سزادران كه دووانیان نیشانشكێن بوون، ٤ ی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه گورزیان به‌ركه‌وتبوو، كه‌وتنه دۆخی شڵه‌ژان و به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه. كاتژمێر ١٨:٣٥ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان ئه‌مجاره به نیشان شكێن به شاره‌زایی له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا كه بڵاوببوونه‌وه و ٦ داگیركه‌ریان سزادا.
١٩ی حوزیه‌ران كاتژمێر ١٦:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆمبڕێژ بكه‌ن، كرانه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان. له‌وێ ٢ داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٦:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست بۆمب بنه‌خه ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ، بوونه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان. له‌وێ ٢ داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له‌و داگیركه‌رانه‌كرد كه ویستیان بۆمب بخه‌نه تونێله‌كانی شه‌ڕ له شه‌هید یونس. دوای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه داگیركه‌ران تائاستێك كشانه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
١٩ی حوزه‌یران درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و كاركه‌ر سوڕایه‌وه.
١٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌خه‌لێ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كرا.
١٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، كوڕه‌ژارۆ، ساجا، كاركه‌ر، چه‌مچۆ و ده‌وروبه‌ری شیه‌ی ناحیه‌ی دینارته‌ی هه‌رێمی گاره ٢١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
١٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و وه‌رخه‌لێ ١٤ جار به هه‌لیكۆپته بۆر دومان كران.
هـ . ب