له كۆبانێ یادی فه‌رمانده عه‌گید كرایه‌وه
له كۆبانێ ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بۆ یادكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) چالاكییه‌كی ساز كرد.
له كۆبانێ ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بۆ یادكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) چالاكییه‌كی ساز كرد.
فه‌رمانده‌ی ١٥ی ته‌باخ عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) كه له ٢٨ی ئاداری ١٩٨٦ شه‌هیدببوو، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له ناوه‌ندی كو‌لتور و هونه‌ری باقی خدۆ یادی كرایه‌وه.
یادكردنه‌وه‌كه به رێزلێنان له شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد.
له یادكردنه‌وه‌كه‌دا باس له قاره‌مانێتی فه‌رمانده عه‌گید و رۆڵی ئه‌و له ناو شۆڕشی ئازادی كوردستان كرا.
لهیادكردنهوهكهدا وترا، "بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ گه‌لێك بناسێت ده‌بێت مرۆڤ قاره‌مان و عه‌گیده‌كانی ئه‌و گه‌له بناسێت. بۆ كوردیش فه‌رمانده عه‌گید قاره‌مانێكی گه‌وره‌یه و ناسنامه‌ی قاره‌مانێتییه".
فه‌رمانده عه‌گید له ساڵی ١٩٨٠ ده‌چێته گۆڕه‌پانی رێبه‌رایه‌تی له لوبنان و له‌وێ بۆ ماوه‌ی ٧ مانگ په‌روه‌رده ده‌بینێت. ده‌زانرێت كه مه‌زڵووم دۆغان له ئیلیح فه‌رمانده عه‌گیدی هێناوه‌ته ناو شۆڕشه‌وه. له ١٥ی ته‌باخدا ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌م فیشه‌ك به‌ر دوژمن كه‌وت، به‌و هه‌ڵمه‌ته ئیتر فه‌رمانده عه‌گید به قاره‌مانێتی خۆیه‌وه ناسرا".
هـ . ب