له‌ مێردین چوار كه‌س زیندانی كران

له‌ مێردین له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركرابوون چوار كه‌سیان زیندانی كران.

له‌ مێردین پۆلیس و جه‌ندرمه‌كان له‌ ١٤-١٥ی شوباتدا هه‌ڵیانكوتابوه‌ سه‌ر چه‌ندین ماڵ و ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردبوو. له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركرابوون چواریان ئه‌مڕۆ دوای وه‌رگرتنی وته‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلی ره‌وانه‌ی دادگای مێردین كران. داواكاری گشتیی به‌ بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراو" هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگای سزای سوڵح كرد.

دادگا به‌ هه‌مان بانگه‌شه‌ هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌ی گرت و ره‌وانه‌ی زیندانی كردن.

هـ . ب