له قه‌ندیل به بۆنه‌ی چواری نیسانه‌وه نه‌مام نێژران
به بۆنه‌ی ٤ی نیسان رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجومه‌نی گه‌لی قه‌ندیل نه‌مامی ناشت.
به بۆنه‌ی ٤ی نیسان رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجومه‌نی گه‌لی قه‌ندیل نه‌مامی ناشت.
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی بناری قه‌ندیل به بۆنه‌ی ٤ی نسان رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له نزیك گۆڕستانی شه‌هید محه‌مه‌د قه‌ره‌سونگور ژماره‌یه‌ك نه‌مامی ناشت.
له‌سه‌ره‌تادا به خوله‌كێك بێده‌نگی رێز له شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان گیرا. دواتر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی بناری قه‌ندیل شنیار ره‌سوڵ قسه‌ی كرد و وتی: "له‌دایكبوونی رێبه‌ری كوردستان عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌دایكبوونی گه‌ردون، گه‌لی كورد و به تایبه‌ت ژنان. رێبه‌ر ئاپۆ بووه‌ته دامه‌زرێنه‌ری رێگای ئازادی ژنان، به‌رخودان، تێكۆشان، هێز، ئیراده و بڕوا. ئێمه ده‌ڵێین، له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ له دایكبوونی هه‌موومانه".
دوای قسه‌كان ناشتنی نه‌مام ده‌ستیپێكرد، دوای ناشتنی شه‌تڵی داره‌كان، له گۆڕستانی شه‌هید محه‌مه‌د قه‌ره‌سونگور گوڵیان له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان دانا.
به دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"، "شه‌هید نامرن" و "رۆژی له‌دایكبوونت پیرۆز سه‌رۆك ئاپۆ" كۆتایی به چالاكیه‌كه هات.
هـ . ب