له ئامه‌د زیندانیان رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بوونه‌وه
زانرا كه له زیندانی ئامه‌دی ژماره ١ی به‌ئاسایشی باڵا ئه‌شكه‌نجه له زیندانیان ده‌كرێت. به وته‌ی "ئه‌مه هێشتا رۆژه خۆشهكانتانه" هه‌ڕه‌شه له زیندانیان ده‌كرێت.
زانرا كه له زیندانی ئامه‌دی ژماره ١ی به‌ئاسایشی باڵا ئه‌شكه‌نجه له زیندانیان ده‌كرێت. به وته‌ی "ئه‌مه هێشتا رۆژه خۆشهكانتانه" هه‌ڕه‌شه له زیندانیان ده‌كرێت.
راگه‌یه‌نرا كه هه‌ندێك له زیندانیان له زیندانی ئامه‌د ژماره ١ به ئاسایشی باڵا هۆڵه‌كانیان گۆڕدراون و رووبه‌ڕووی توندوتیژی كراونه‌ته‌وه. زیندانی زنار گوڵمه‌ز به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ براكه‌ی ئه‌مڕوڵا گوڵمه‌ز قسه‌ی كردووه، كه ٢٧ی ئاداردا هه‌م رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌وه و هه‌م هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
ئه‌مڕوڵا گوڵمه‌ز باسی له‌وه‌كرد، كه براكه‌ی ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ بوو كه له ساڵی ٢٠١٧دا به بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامی رێكخراوه" ده‌ستگیركراوه و ٥ ساڵه رووبه‌ڕووی پێشێلكاری جیاجیای مافه‌كانی بووه‌ته‌وه. گوڵمه‌ز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له له ٢٨ی ئاداردا له‌گه‌ڵ براكه‌ی خۆی به ته‌له‌فون قسه‌ی كردووه و به‌م جۆره دووا: " براكه‌م وتی، ‘كاكه با تۆش ئاگادار بیت، لێره كرده‌وه‌كانی ٨٠كان به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌هێنن‘. من له هۆكارهكم پرسی، هۆكاره‌كه‌ی وه‌ك گۆڕینی هۆڵه‌كان نیشاندا. به لێدان چوونه ناو سێ هۆڵه‌وه و توندوتیژی ده‌رونی و جه‌سته‌ییان به‌رامبه‌ر به زیندانیان كردووه. براكه‌م و هاوڕێكان به‌سه‌ر زه‌ویدا راكێشاون و بردوویانن بۆ هۆڵێكی جیا. به‌وانیان وتووه، ‘هێشتا ئه‌مه رۆژه باشهكانتانن‘و هه‌ڕه‌شه‌یان له زیندانیان كردووه. من رۆژی ٢٩ی مانگ چوومه سه‌ردانی ئه‌و وره‌ی باش بوو، یان ره‌نگه له‌به‌ر من به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد".
‘با لێكۆڵینه‌وه له تۆمار و میمۆری كامێرا‌كان بكرێت‘
گوڵمه‌ز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر له تۆماری كامێرا‌كان بكۆڵرێته‌وه، توندوتیژی ده‌بینرێت و وتی، "هه‌مووی له‌لایه‌ن كامێراكانه‌وه تۆمار كراوه. چوونكه ئیتر له هه‌موو هۆڵه‌كان كامێرا هه‌یه. كاتێك رووداوێكی دزی رووده‌دات پشت به كامێرا‌كان ده‌به‌ستن، به‌ڵام له كاتی رووداوێكی به‌و جۆره كار به كامێرا ناكه‌ن! بۆچی؟ براكه‌م سكاڵای تۆمار كردووه. ئه‌گه‌ر ئێمه بنه‌ماڵه‌كان هه‌رهه‌موومان یه‌ك بگرین، ئێمه سكاڵا بكه‌ین. هه‌ر زیندانیه‌ك مافی هه‌یه و پێویسته ئه‌و مافه بۆ ئه‌وان بناسێنرێت. من هه‌ر ده‌بمه ده‌نگی زنار. پێویسته ئێمه ببینه ده‌نگی هه‌موو زیندانیان".
هـ . ب