لەو گوندانەی کە لە ژێر گەمارۆدان سەربازان منداڵان ئەشکەنجە دەدەن

لە گوندی سۆرێی گەڤەری جۆلەمێرگ سەربازان دەوروبەری گوندەکەیان گرتووە، توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵێکی ١٦ ساڵ کرد و منداڵەکەیان دەستگیر کرد.

لە نێوان گوندەکانی سۆرێ و زێڤکانی سەر بە گەڤەر و لە زۆزانەکانیدا والیگەری جۆلەمێرگ لە ٢٤ی تشرینی یەکەم بە پاساوی "دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری" بۆماوەی ١٥ رۆژ وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت رایگەیاندبوو.

لە گوند و مەزرا و زۆزانەکانی تلۆرانی سەروو، تلۆرانی خواروو، یەکماڵی خواروو، پاگێ، کوچە، هرمین، متربان، مەشکان، موشان، کەندالۆک، وارگەنمیش لە ٢٥ی تشرینی یەکەم ئۆپراسیۆنی سەربازی دەستیپێکرابوو.

لە زۆزانەکانی گوندی سۆرێ لەسەرلەبەیانی ٢٥ی تشرینی یەکەمدا منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی م. ئا لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لەلایەن سەربازانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە وەرگیراون بە زۆر تەلەفۆنی م.ئا وەرگیراوە و هەندێک وێنە و ڤیدیۆی ناو تەلەفۆنەکە وەک پاساو نیشاندراون و لەناو ئۆتۆمبێلی زرێپۆشدا ئەو منداڵە ئەشکەنجە دراوە.

م. ئا گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەیی ژەندەرمەی گەڤەر و تا شەو لەوێ هێڵراوەتەوە. راگەیەندرا کە م. ئا بە شەو ئازادکراوە و لە نەخۆشخانەش بە هۆی هەڕەشەی سەربازان، پزیشکەکان راپۆرتیان لەبارەی لێدانەوە بەو منداڵە نەداوە.

هـ . ب