MAK، هێزەکانی داگیرکەری تورکی کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ماک، لە ئامەد لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی دروستکراو، چالاکییەکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ماک، لە ئامەد لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی دروستکراو، چالاکییەکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، ڕۆژی ٩ی ئایار، لە گەڕەکی فابریکای ئامەد، بە تەقەمەنی دروستکراو بنکەیەکی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج و گورزێکی قورسیان پێ گەیاندن.
جەنگاوەرانی ماک لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: "چالاکییەکەمان لە تۆڵەی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و سیاسییەکانە لە کوردستان و بەردەوامی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا" هاوکات داوای لە گەنجان و گەلی کوردستان کرد خۆیان بەڕێکخستن بکەن و لە دژی دەوڵەتی مرۆڤکوژی تورک بڵێن"ڕاوەستە".