لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالانڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ١٠١ ڕۆژە بەردەوامە.
لە مەخموور و یۆنانیش چالاکی مانگرتن بەردەوامە
هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهیدڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ٨٠ـەمینڕۆژیدا بەردەوامە.
هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتییۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ٦٣ ڕۆژە بەردەوام دەکات.
ف.ق