مەقبوڵە ئۆزەری تەمەن ٨٢ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا
زیندانی سیاسی نەخۆش مەقبوڵە ئۆزەر دوای تەواوکردنی ماوەی ٢٥٤ رۆژی سزاکەی، ئازادکرا.
زیندانی سیاسی نەخۆش مەقبوڵە ئۆزەر دوای تەواوکردنی ماوەی ٢٥٤ رۆژی سزاکەی، ئازادکرا.
مەقبوڵە ئۆزەری تەمەن ٨٢ ساڵ کە لە ناوچەی ئارتەمێتانی وان دەژی بە بانگەشەی "هاوکاری رێکخراوی کردووە" لە ٩ی ئیاری ٢٠٢٢ زیندانی کرابوو، لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ئازادکرابوو. ئۆزەر دوای دەرکردنی راپۆرتی "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" کە لەلایەن پزیشکی دادی تورکەوە دەرچووبوو، لە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٤دا سەرلەنوێ زیندانی کرابووەوە.
ئۆزەر کە لە زینداندا نەخۆشبوو، سەرباری ئەوەش ٢٥٤ رۆژ لە زینداندا مایەوە، ئۆزەر ماوەی سزاکەی تەواو کرد و ئازادکرا.