ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلا كه‌ له‌ مه‌تینا شه‌هیدبوون، ئاشكرا كرا

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ٢٨ی ئایاردا له‌ مه‌تینا شه‌هیدبوون و وتی، "هێنده‌ی ژیانیان، ئه‌وان به‌ ژیربوونی گه‌وره‌ی خۆیان له‌ شه‌ڕدا هه‌ڵوێستی بوێرانه‌یان بوونه‌ جه‌نگاوه‌رانی نمونه‌یی ئاپۆیی".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هید، ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانی مه‌تینا، هاوڕێیانمان قاره‌مان و راقیب به‌ به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی تێكۆشان و وه‌ڵامی پێویستیان به‌ دوژمن دایه‌وه‌.  هاوڕێیانمان قاره‌مان و راقیب له‌ ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٢ له‌ هێرشه‌كانی دوژمندا شه‌هیدبوون. هێنده‌ی ژیانی خۆیان ئه‌وان به‌ ژیربوونی گه‌وره‌ی خۆیان له‌ شه‌ڕدا و هه‌ڵوێستی بویچرانه‌ی خۆیان بوونه‌ جه‌نگاوه‌رانی نمونه‌یی ئاپۆیی. ئێمه‌ به‌ڵێن دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ یادی هه‌ڤاڵانی خۆمان به‌ زیندویی راده‌گیرین و خه‌ونه‌كانیان ده‌هێنینه‌دی.

ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: قاره‌مان گه‌ودا

ناو و پاشناو: ئوزگور ئاشكان

شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ

ناوی دایك- باوك: زه‌یفه‌- خالید

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

ناسناو: راقیب تاتوان

ناو و پاشناو:به‌كر یه‌ڵماز

شوێنی له‌دایكبوون: به‌دلیس

ناوی دایك- باوك:موعه‌زه‌ز- عاسم

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

هه‌ڤاڵانمان له‌ هێرشه‌ داگیركارییه‌كان به‌ هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ پاراستن له‌ باشوری كوردستان ئه‌ركی گرنگیان گرته‌ ئه‌ستۆ و بۆ ئه‌و هێڵه‌ و تا شه‌هیدبوون چوون. ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو گه‌له‌ وڵاتپارێزه‌كه‌ی كوردستان، به‌ تایبه‌تی بنه‌ماڵی به‌نرخی هاوڕێیانمان قاره‌مان و راقیب ده‌كه‌ین".

هـ . ب