ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٢ گەریلای یەژاستار کە لە ١٦ی حوزەیران لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون، راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە:
"لە هێرشێکی دوژمن کە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ڕوویدا، عەوداڵانی هێژای گەلی وان و شەڕڤانانی یەژا ستار، هەڤاڵانمان ڕۆناهی و ئارین شەهید بوون".
هەڤاڵانمان ڕۆناهی و ئارین شاخەکانی کوردستانیان وەک تاکە گۆڕپانی چارەسەر و تێکۆشان لەدژی هێرشەکان، ئەشکەنجە و گوشارەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلەکەمان و ژنان و گەنجانی گەلی کورد هەڵبژارد و بە سۆز و جۆشێکی مەزنەوە شاخەکانیان کرد شوێنی ژیان و بەرخۆدان. هەڤاڵانمان ڕۆناهی و ئارین دەیانویست ببنە پارێزەری کولتوری خوداوەندەکانی ئەو شاخانەی کە بەهەزاران ساڵە گەلی کوردیان پاراستووە و لە ناو سینگی خۆیاندا پەنایان داوە و بەخێویان کردووە و لە تێکۆشانەدا بە سەرکەوتن. ئەوان بە کەسایەتی روونی خۆیانەوە، بۆ ئەوەی ئەو بەها ئازادییانە بخەنە بواری ژیانەوە، بوونە تێکۆشەرێکی نموونەیی پەکەکە-پاژک. هەڵوێستی ڕوونیان بە ڕێبازی ژنانی ئازاد نیشاندا، بەردەوام ئەو ڕەنج و قوربانیەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکانمان داویانە بۆ خۆیان بە بنەما گرت. هەڤاڵانمان ڕۆناهی و ئارین، بە کەسایەتی و هەوڵدانی بە بڕیاریان، بوونە چرای داهاتوو بۆ هەموو ئەو ژنانەی دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات.
ئێمە وەک هەڤاڵانی ئەوان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵان ڕۆناهی و ئارین و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین، بەدڵنیاییەوە ئارمانجی هەڤاڵانمان، ئازادیی رێبەر ئاپۆ و کوردستانی ئازاد بەسەرکەوتن بگەیەنین.
زانیاری ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان وەهایە:
ناسناو: ڕۆناهی دڵخوین
ناو و پاشناو:ڤەسیلە دوران
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: دڵبەر - بشار
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی حوزەیرانی٢٠٢٤ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئارین تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: دیلان ئۆکلو
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: سەعادەت - حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا