ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی شاخە سوور بڵاوکرایەوە
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە سەنگەرەکانی بەرخودانی شاخە سوور لە ئاڤاشین لە ئەنجامی هێرش بە گازی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوون.
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە سەنگەرەکانی بەرخودانی شاخە سوور لە ئاڤاشین لە ئەنجامی هێرش بە گازی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوون.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:
"لە راگەیاندراوەکانماندا لە رۆژانی ٨ و ١١ی ئەیلولدا رامانگەیاندبوو، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆ سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە شاخە سوور تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و لە ئاکامدا ٣ هاوڕێمان شەهید بوون. لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە شاخە سوور لەسەر سنووری تورکیا - عێراق بەرخۆدانی مێژوویی لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت، لە پێش هەموو شتێکەوە لە دژی هێرشەکان بە گازی کیمیایی بەرخودانی مێژوویی بەڕێوەدەچێت. هاوڕێیانمان لەو بەرخۆدانەدا، کە خۆیان گەیاندە یەکینەکانی گەریلا ڕایانگەیاند، هەڤاڵانمان ئۆزگور، سەرهەڵدان و ئەرگەش لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی لە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ شەهید بوون. لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە لە هەموو بەها مرۆییەکان داماڵراوە، ئەو هەڤاڵانە جێی خۆیان لە لاپەڕەکانی تێکۆشانی بێ هاوتای شکۆمەندانەدا کردووەتەوە، کە یەکێکە لە ڕەسەنترین بەرخۆدانەکانی مێژوو. ئێمە بە رێز و سوپاسەوە یادی ئەو هەڤاڵانە دەکەینەوە.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئۆزگور باگۆک
ناو و پاشناو: فاتمە بالجا
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک - باوک: هەیبەت - ڕەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
****
نازناو: سەرهەڵدان مۆردەم
ناو و پاشناو: سەردار دینچ
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک - باوک: شەفیقە - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
****
نازناو: ئەرگەش بۆتان
ناو و پاشناو: حەسەن ئەمجور
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک - باوک: کادیبە - حاجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
ژ.ت