ناسنامەی دوو گەریلای شەهید ئاشکرا کرا

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە زاپ شەهید بوون و وتی: "هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین لە پێوانەکانی شۆڕشگێڕییاندا بوون بە میلیتانێکی پەکەکە-پاژک و بوون بە نموونەیەک بۆ هەموو هاوڕێیانیان."

ڕاگەیاندراو سەبارەت بە شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەو دوو گەریلایەیی کە لە زاپ شەهید بوون، ئەم شتەی دیاریکرد:

"هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین میلیتانانی سەنگینی تێکۆشانی ئازادی ژن لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی زاپ لەکاتێکدا خواستیان بوو لە ئاوی زاپ بپەڕنەوە، لە ئەنجامدا ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوودەدات و شەهید دەبن.

هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین بە بەشداربوونیان لە تێکۆشانی ئازادیدا کە بە پێشەنگایەتی پەکەکە-پاژک پێشکەووت، ئازادی هەموو ژنان، کۆمەڵگەیان کرد بە ئامانجی خۆیان، لەم بوارەدا بوون بە هەڵگری ژیانێکی بێهاوتا و تەژی لە مانا. هاوڕێیانمان لەو ڕۆژەی بەشداری تێکۆشان بوون، خواستیان بوو هەموو ساتێکی ژیانیان بکەن بە ساتی ئازادیی و بە ڕەنجەکانیانەوە بگەن بە ئامانجەکانیان. هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین بە باوەڕهێنان بە چڤاکی بوونی ژن، بۆ کۆتاهێنان بە سیستەمی کۆیلایەتی کە لەسەر گەلەکەمان سەپێنراوە، بە فیداکارییەوە تێدەکۆشان. هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین کە ڕانگەکانی ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆییان کردبوو بە مانیفێستی ژیان و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بوون بە دامەزراندی ژیانی ئازاد، لە ژیاندا بە پێوانە شۆڕشگێڕییەکانیان بوون بە میلتانێکی پەکەکە-پاژک و بوون بە نموونەیەک بۆ هەموو هاوڕێیانیان.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئازادی بگەینین بە سەرکەووتن کە هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین ڕادەستی ئێمەیان کردووە. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەخوازین.

زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

https://anfturkce.com/uploads/tr/articles/2024/05/20240524-image-20240524082249-1-jpeg03ff8e-image.jpg

ناسناو: ژیاندا لاشەر

ناو و پاشناو: فاتمە کایناک

شوێنی لە دایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ڕەمزیە – عەبدولخالق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠٢٤/ زاپ

***

***

***

*** ***

https://anfturkce.com/uploads/tr/articles/2024/05/20240524-image-20240524082249-2-jpeg1bb3a8-image.jpg

ناسناو: بەفرین زیلان

ناو و پاشناو: ڕیما عەبدوڵا

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: حەمدیە- موحەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠٢٤/ زاپ

***

******