ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکراکرا
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە دێرسیم شەهید بووە و رایگەیاند: "دەبینە شوێنکەوتووی خەونی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازادی هاوڕێمان و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە دێرسیم شەهید بووە و رایگەیاند: "دەبینە شوێنکەوتووی خەونی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازادی هاوڕێمان و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکە ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:
"هاوڕێمان ئەسەر وارشین ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپنای دێرسیم لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا شەهیدبوو.
هاوڕێمان ئەسەر وارشین لە زۆر گۆڕەپاندا بە تایبەتی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئەرکی گرنگی لە ئەستۆ گرت. وەک جەنگاوەرێکی فیدایی پەکەکە و پاژک لە هەر شوێنێک پێویست بووایە ئەرکی خۆی بە بێ کەموکوڕی بەجێدەگەیاند. لە هەموو هەلومەرجێکدا نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازادی دەکرد. هاوڕێکەمان هەموو کات بە جۆش و خرۆش و خاکەڕا و لەخۆبوردەبوو؛ بەهۆی کەسایەتی پاک و بێگەردی خۆی بۆ هەموو هاوڕێیانی ببووە نمونە. هاوڕێمان بەو ئیلهامەی لە بەرخودانی کۆبانێوە وەریگرتبوو، دەستی بە رێپێوانی ئازادی کرد و لە چیا ئازادەکانی کوردستان درێژەی پێدا. بە هەڵوێستی لە ژیاندا، هاوڕێیەتی راستگۆیانە، بە ئەزمون و باوەڕی خۆی لەسەر هێڵی ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن بووە نمونەی دیاری ژیانێکی پڕاوپڕ لە تێکۆشان.
وەک هاوڕێیانی ئەو، بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە شایەنی ئەو تێکۆشانە بین کە رادەستی ئێمەی کردووە و ئاڵای بەرخودانی ئەو دەگەیەنینە سەرکەوتن. ئێمە دەبینە رێبواری خەون و ئاواتی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد-ی هاوڕێمان و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێز دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان ئەسەر وارشین بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئەسەر وارشین
ناو و پاشناو: دیلان دوراک
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ
ناوی دایک- باوک: نورحەیات- تەنەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ دێرسیم
هـ . ب