ناوی ئەو جەردەوانانەی بەشداری هێرشە داگیرکەریەکان دەکەن ئاشکرابوو

دەوڵەتی تورک ژمارەیەک جەردەوان و بەکرێگیراوی خەڵکی ناوچەی گەڤەری جۆمەلێرگی لە هێرشی نوێی داگیرکەری بەشداری پێدەکات، ئاژانسی هەواڵی فوراتیش ناوی ئەو کەسانەی دەستکەوتووە.

دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە هەوڵە دیپلۆماسی و سەربازییەکان بۆ هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە ناوەندی ئەو گارەیە درێژە پێدەدات، هێزەکانی لە ناوچەکەش زیاتر دەکات. لەو چوارچێوەدا زانرا کە ئەو جەردەوانانەی بەشداری لە هێرشی نوێی داگیرکەری دەکەن، دیاریکراون.

دەوڵەتی تورک کە بەر لە ئێستا لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق و پەدەکە لە ناو پەیوەندی چڕدابوو، لە رووی سەربازی و سیاسیەوە درێژە بۆ ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ دەدات. بێ پسانەوە و لەژێر ناوی جیاجیادا هێز رەوانەی گۆڕەپانەکانی گەریلا دەکەن، پێشتریش هێزەکانی پەدەکە لە ژێر ناوی یەکینەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لەو هەرێمانە جێگیر کرابوون. راگەیەندرا کە هێزەکانی زێرەڤانی و گوڵانی پەدەکە لە ژێر ناوی پاسەوانی سنووری عێراق نێردراونەتە ئەو ناوچەیە، چوونە سیدا و شێلادزێ و ١٥ بنکە لەوێ دروست دەکەن.

بە سەدان جەردەوان ئامادەکراون

دەوڵەتی تورک کە ویستی ناڕەزایەتیەکان لە دژی هاوکاری پەدەکە و دەوڵەتی تورک بە شێوەی جیاجیا بشکێنێت، ئەم جارەیان بۆ ئەوەی جەردەوانەکان لە دژی بزوتنەوەی ئازادی کورد بەکاربهێنێت، کەوتە جموجۆڵەوە. لەو چوارچێوەدا زانرا کە سەدان جەردەوانی ناوچەی گەجەری جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی بەشداری لە هێرشی نوێی داگیرکەری بکەن دیاری کراون. ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) "لیستی ناوی ئەو جەردەوانانەی لە فەرماندەیی جەندرمەی ناوچەکە بۆ ئەرکی دەرەوەی سنوور دیاریکراون" بەدەستهێناوە. لە لیستەکەدا ناو و پاشناوی جەردەوانەکان کە لە فەرماندەیی لیوای ٣٤ی سنووری فەرماندەیی لیوای ٥١ی کۆماندۆ ئەرکدارکراون، ئاماژەی پێدراوە. لە لیستەکەدا بە ناو و پاشناوەکانیان دەردەکەوێت کە خەڵکی کوێن، هەروەها ژمارەی تەلەفون، گروپی خوێن، ژمارەی ناسنامە و جۆری ئەو ئەرکەکەیان ئاماژەی پێدراوە.

لیستی جەردەوانەکان بەم جۆرەیە

ئەو جەردەوانانەی لە بەڵگەنامەی ٦ی ئاداری ٢٠٢٤دا ناویان ریزکراوە بەم جۆرەن:

هـ . ب