نەپەگە فەرماندەیی ئەیالەتەکانی دێرسیم و بۆتانی پیرۆز کرد

نەپەگە فەرماندەیی ئەیالەتەکانی دێرسیم و بۆتانی بەهۆی ئەنجامدانی چالاکییە سەرکەوتوانەکانیانەوە پیرۆز کرد.

فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

پەیامەکە:

"لە ٣٠ی تەممووز هێزەکانتان بەرامبەر بە بنکەى سەربازیی ئاموتکا لە ناوچەى خۆزاتی دێرسیم چالاکییەکی سەرکەوتوانەیان ئەنجامدابوو. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرابوو و گورزیش لە زرێپۆشێکی سەربازی درابوو. ئەنجامدانی چالاکیی لەو جۆرە لە دژی بنکەى سەربازیی ئاموتکا، کە لە ساڵی ١٩٣٦ەوە بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلەکەمان لە دێرسیم دروستکراوە و بووەتە هۆکاری کۆمەڵکوژکردن و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کوردی بێ تاوان، هەڵگری واتاییەکی مێژووییە و بۆ داگیرکەران پەیامێکی لە جێدایە.

هەروەها جارێکیتر لە ناوچەى خۆزاتی دێرسیم لە ٥ی ئاب دا هێزەکانی یەژاستار یەکەیەکی داگیرکەرانیان خستبووە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و چالاکییەکی سەرکەتوانەیان لە دژیان ئەنجامدابوو. لەو چالاکییە هەماهەنگەدا بە لانیکەمەوە داگیرکەرێک سزادرابوو و گورزیش لە داگیرکەرانی تریش درابوو. ئەو چالاکییە بۆ یادی فەرماندە نەمرەکانی هەرێمی دێرسیم هاوڕێ زین کۆچەر و یڵماز دێرسیم ئەنجامدرابوو، زۆر مانادار و لە جێدا بوو. بەو چالاکییەکانە جارێکیتر ئەوە سەلمێندرایەوە، کە بە دڵنیاییەوە ئاگری بەرخودان و سەرهەڵدانی شۆڕشی کوردستان هەرگیز لە لوتکەى دێرسیم دا ناکوژێتەوە و تاوەکو سەرکەوتن هەموو رۆژێک گەشتر و گوڕ تر دەبێت.

لە رۆژی ٦ی ئابب لە ئەیالەتی بۆتان لە دەورووبەری گوندی شامنس لە ناوچەى شاخ لە پارێزگای وان، هێزەکانی یەژاستار زنجیرەیەک چالاکیی سەرکەوتوانەیان ئەنجامادا. لەو چالاکییەدا هەم بە رێبازی سابوتاژ گورز لە تەکنەلۆژیای داگیرکەران درا و هەم دوژمنیان راکێشایە ناوچەیەک و خستنیانە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و لەوێش جارێکیتر داگیرکەران کرانە ئامانج و گورزیان لێدرا. لە ئەنجامی ئەو زنجیرە چالاکییەدا، کە بۆ سڵاوکردن بوو لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب، ١٠ داگیرکەر سزادران. بە هەڵمەتێک، کە لەلایەن عەگیدەکانی بۆتانەوە بەڕێوەدەبرێت، لە ئەیالەتی بۆتان لە هێڵی فەرماندەی گەورە و نەمر هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکوماز) تێکۆشانی گەریلا تاوەکو سەرکەوتن بە بێ راوەستان بەردەوامیی دەبێت.

هەڤاڵانی هێژا؛

لە قۆناغی جەژنی ژیانەوەدا، ئەو چالاکییانە، کە بۆ یادکردنەوە و تۆڵەى شەهیدان لە ئەیالەتەکانی باکووری کوردستان بەڕێوەدەچن زۆر گرنگن. پلانسازی و جێبەجێکردنی ئەو چالاکییانە، کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدراون، جارێکیتر رۆڵ و پێشەنگایەتیی ژنانی کورد لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا سەلمێندرایەوە. ئەو چالاکییە ئەنجامگیرانە، تاکتیکە سەرکەوتوانەکان و پێکەوە و هەماهەنگ جێبەجێکردنیان و لێدانی گورزی قورس لە داگیرکەران، لە هەمان کاتدا نیشانە و سەلمێنەری ئاست و لێهاتوویی و توانای گەریلای سەردەمی نوێیە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هێڵی گەریلایی سەردەمی نوێ زۆر زیاتر لەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە رێکردن بەرەو سەرکەوتن دا سەرکەوتنی زۆر گەورەتر و زیاتر بە دەست دەهێنێت.

ئێمە ئەو هەڤاڵانە، کە بەشداربوون لەو چالاکییانەدا و رەنجیان تیادا داوە و هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکانی ئەیالەتی دێرسیم و بۆتان پیرۆز دەکەین. بەو بیر و بڕوایەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵان دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".

ژ.ت