بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل 'نەپەگە' بە بۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرماندەی نەپەگە وتی، فەرماندەیی ئێمە لە بیست و چوارەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ شوبات داین کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ کە گەلێکی لە قڕکردن ڕزگار کرد، سەر لە نوێ زیندووی کردەوە ئەنجامدرا. ئێمە هەموو ئەو هێزانەی کە بەشدارییان لە پیلانگێریەکەدا کرد بە توڕەییەکی گەورەوە شەرمەزار دەکەین و . ئێمە لە کەسایەتی شەهیدانی هەڵمەتی 'ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن' و بازنەیەکیان لە ئاگر دروست کرد لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ و کە بە دڵسۆزییەکی گەورەوە لە دژی پیلانگێڕی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا یادی شەهیدان دەکەینەوە.
بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە: یادی هەموو شەهیدان بە ڕێزەوە دەکەینەوە. نیشانی هەموو جیهانیاندا کە ئیرادەی گەلی کورد بە شێوەیەکی مێژووی پێش کەوتووە. لە کوردستان تێکۆشانمان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ سات بە سات بڵاو دەبێتەوە. ئەم تێکۆشانە بۆتە هیوایەک بۆ گەلی کورد و هەموو چەوسێندراوەکان، ژنان و گەنجان. بۆ ئەو کەسانەی کە زمان، کەلتوور، مێژو، ناسنامەیان رەت دەکرێتەوە شۆڕشی بەرخودانی ئەنجام داوە و گەلی کورد بە شێوەی هەوڵدان و تێکۆشانی بێ وێنەی ڕێبەرتیمان کەوتۆتە سەر ڕێگەی ئازادی.
هێزەکانی مۆدێرنتەی کاپیتالیزم کە ویستیان ئازادی ئاستەنگ بکەن لە کەسایەتی ڕێبەرتیمان دا لە دژی گەلی کورد پیلانگێڕییان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بڕێوە برد کە لە مێژوودا بێ وێنە بوو. بە ئەم پیلانگێڕییە ویستیان گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی بێ ڕێبەرتی بهێڵێتەوە و تەسفییەی بکات، لە خەتی ئاپۆیی دووربخاتەوە، بەڵام ببە ئیرادەی بێوێنە و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەلەکەمان بە ڕەنجی شەهیدان پیلانگێڕییەکە پووچەڵ کرایەوە. بە هەڵوێستی مێژووی ڕێبەرتیمان لە ئیمڕاڵی لە ژێر بارودۆخی قورسدا چارەسەری پارادوگمی ئەنجام دا و چارەسەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی بەرەو پێشەوە برد. هێرشی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی داگیرکەری تورکی پووچەڵ کردەوە و تێک بردووە. پارادیگمای ئایدۆلۆژی سەرخست و ئەو ئایدۆلۆژیەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە. رێبەرتیمان لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی دا و لە ژێر بارودۆخی قورسدا بیست و چوار ساڵە بێ وەستان تێکۆشان دەکات و لەسەر تێکۆشان بەردەوامە و هەروەها خۆی بۆ ئازادی چەوسێنراوەکان و ژن و گەنجان فیدا کرد.
بە ڕۆحی فیدایی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئیلهام، باوەڕی، ئیرادە، هێزی فکری خۆیان لە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت. لەسەر خەتی ئاپۆیی بۆ ئەم ڕێگایە گیانی خۆیان بەخت کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بەم ڕۆح و زانا بوونە تێ دەکۆشن لە بیست و چوارەمین ساڵی پیلانگێڕیدا لە دژی هێرشەکانی دوژمن بە شێوازی ڕووکەن زەلال بە ڕۆحی فیدایی سارا تۆڵهەڵدان گۆیی پاراستنی ڕەوا دەکەن. هەموو بەشەکانی خاکی کوردستان دەپارێزن. بەرخۆدانی مێژووی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک پێشکەوتووە. بە ئیرادەیەکی مێژووی تێدەکۆشن گەریلاکانمان کە فیدایی ڕێبەر ئاپۆن، لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک، هێرشەکان لە هەر کوێ بێن و لە دژی ڕێبەر ئاپۆ گەلەکەمان و وڵاتەکەمان بێت، بە ڕۆحی فیدایی سارا و ڕووکەن وەڵام دەدەنەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەم هەڵوێستەی خۆیان هەموو پلان و حسابەکانی داگیرکەری تورکیان تێکشکاندووە. پیشانی دۆست و دوژمنیان داوە کە خاوەن ئەم هێزەن.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە وابەستەی هێڵی ئاپۆیین بە بناغەگرتنی تێکۆشانی شەهیدە فیداییەکان لە دەوری ڕێبەریمان بازنەیەک لە ئاگریان دروست کردووە. بەم شێوەیە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە هەموو شێوەیەک تێک دەشکێنن. بێ ئەوەی لە هێڵی ئاپۆییدا سازش بکەن و خاوەنداری لە ئەرکەکانیان لەو قۆناغەدا دەکەن. بە داواکارییەکی گەورە و بە بڕوا و بڕیارداری و ڕۆحێکی فیداییەوە ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەم باوەڕەوە لە بیست و پێنجەمین ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەیدا گەریلایەتی پڕوفیشناڵ زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەین. ئێمە بڕیارمان داوە کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە هەموو ڕوویەکەوە تێک دەشکێنین. ئەرکی خۆمان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەرتی جێبەجێ دەکەین. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێ، دۆست و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەخوازین کە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێدەکۆشن."
ف.ق