نەپەگە پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلاکرد بەبۆنەی چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ

فەرماندەیی بریارگەی نەپەگە پێشوازی لە چالاکییەکانی ١٥ی تەباخ کرد و وتی: سڵاو لە هەڤاڵانمان دەکەین کە بەشداریان لەو چالاکییانەدا کردووە.

فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (NPG) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لەو چالاکییانە کرد کە بەبۆنەی ١٥ی تەباخ ئەنجامدراون.

لە راگەیەنراوەکەی نەپەگەدا هاتووە:

"گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخدا بۆ سڵاوکردن لە ١٥ی تەباخ چالاکی بەرفراوانیان ئەنجامدا. ئەو چالاکییانە بە ڕۆحی هێرشی بەرز و شێوازی بەهێزی لێدانی فەرماندە مەزنەکەمان هەڤاڵ عەگید رێکخراون.

ڕۆژی ٦ی ئاب لە ناوچەی شەمزینان ٨ داگیرکەر سزادراب و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیرپی تێکشکێندرا.

ڕۆژی ١٠ی ئاب، لە گەروی قاچی هەرێمی کاتۆ ژیرکا لە ناوچەی ئەلکێی شرنەخ لانیکەم ٦ داگیرکەر سزادران.

لە ١١ی ئابدا، لە ناوچەی بەکتۆریای سەر بە هەرێمی حەفتانین، داگیرکەرێک لە گردی کاتۆ سول سزادرا.

لە ١٢ی ئابدا، داگیرکەرێک لە ناوچەی گردی سوری ناوچەی ئاڤاشین سزادرا.

ڕۆژی ١٢ی ئاب لە ناوچەی گردی ئازادی هەرێمی مەتینا، بە چەکی قورس چالاکیەکی هەماهەنگی ئەنجامدرا و 3 داگیرکەر سزادران.

ڕۆژی ١٣ی ئاب لە ناوچەی وەرخاڵێی هەرێمی ئاڤاشین، لەبەردەم تونێلەکانی شەڕ چالاکی ئەنجامدرا و ٢ داگیرکەر سزادران و دەست بەسەر ٢٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنیدا گیرا.

ڕۆژی ١٤ی ئاب لە گردی کۆردینەی مەتینا، ٢ داگیرکەر سزادران و کەلوپەلی سەربازی داگیرکەران تێکشکێنران.

ئەو چالاکییانە ئاستی بنیاتنانەوەی هەپەگە نیشان دەدەن. هێزەکانمان لە هەموو شوێنێک، هەموو ڕۆژێک بە خێراییەکی بەرز چالاکی سەرکەوتوو ئەنجام دەدەن. ئەمە هەم نیشانەی پەرفورمانسی بەرزی گەلایە و هەم نیشانەی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. ئەنجامدانی ئەم چالاکیانە بە ئامانجی سڵاوکردنی ١٥ی تەباخ خاوەن واتایەکی مێژووییە کە پیشانی دەدات، گەریلاکانی ئازادی لە هێڵی سەرکەوتنی عەگیددا هیچ کاتێک دەرناچن.

بۆیە بە هۆی چالاکی لناوچەکانی شەمزینان، بۆتان، حەفتانین، مەتینا، گردی سور و وەرخاڵێ لە ئاڤاشین، سڵاو و پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵانمان ددەخوازین کە بەشداری ئەو چالاکییانە بوون".

ف.ق