نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی لە بارەگای خۆی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و سوپاسی هەموو خەڵکی باشوری کوردستانی کرد کە دەستیان بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کردووە.
راگەیەندراوەکە لەلایەن ئەڤین سوێد نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا خویندرایەوە.
سوێد لەسەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
باسی لەوەشکرد ، هەر لە یەکەم ساتی بومەلەرزەکەوە گەلەکەمان لە باشور بە کەسایەتی و وڵاتپارێزانەوە کەوتنە خۆ و دەستیان بە کۆکردنەوە و گەیاندنی هاوکاری بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە کرد و وتی، "بە هەستێکی نیشتمانپەروەری و مرۆڤانە کەوتنە خوڵەوە".
نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی سوپاسی هەموو خەڵکی باشوری کوردستانی کرد کە بەهانای لێقەوماوانی بومەلەرزەکەوە چوون و رایگەیاند، "بۆ ئەوەی ئەو هاوکارییانە بە شێوەیەکی باش بگاتە دەست لێقەوماوانی بومەلەرزە ئێمە وەک نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری لە سلێمانی بەرپرسیارێتییەکەی دەگرینە ئەستۆ".
هـ . ب