نەورۆز لە بانە پیرۆزکرا
لە گوندی سوتوی بانە وێڕایی بارینی باران، خەڵکی گوند کۆبوونەوە و نەورۆزییان پیرۆزکرد.
لە گوندی سوتوی بانە وێڕایی بارینی باران، خەڵکی گوند کۆبوونەوە و نەورۆزییان پیرۆزکرد.
دوێنێ لە گوندی سوتوی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆش و خۆرشێکی زۆرەوە نەورۆز پیرۆزکرا.
گوندنشینان لە دەمەوئێوارەدا لە ناو گوندەکە کۆبوونەوە. دوای ئامادەکارییەکانیان بۆ نەورۆز، لە ژێر باراندا ئاگری نەرۆزیان کردەوە و بە ئاهەنگێڕانەوە نەورۆزیان پیرۆزکرد و هەتا درەنگانی شەو ئاهەنگەکە بەردەوام بوو.
شایەنی باسە؛ لەم شەودا لە تەواوی شارەکان، ناوچە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و پیرۆز دەکرێ. بە تایبەت لە ناوچەکانی هەوراماندا وەک ساڵانی ڕابردوو بە شێوازی تایبەتی دەنگ و ڕەنگی خۆیان نەورۆز پیرۆز دەکرێ.