"نەورۆز ئاگری بەرخۆدانە دژی داگیرکاری"
گەریلاکانی یەژاستار سیدار باران و هەدار ڕوبار نەورۆزی گەلانی کوردستان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیان پیرۆز کرد و گوتیان، نەورۆز ئاگری بەرخۆدانە دژی داگیرکاری.
گەریلاکانی یەژاستار سیدار باران و هەدار ڕوبار نەورۆزی گەلانی کوردستان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیان پیرۆز کرد و گوتیان، نەورۆز ئاگری بەرخۆدانە دژی داگیرکاری.
گەریلاکانی یەژاستار سیدار باران و هەدار ڕوبار دەربارەی گرنگی نەورۆز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوان.
گەریلا سیدار باران ٨ ی ئاداری ڕۆژی جیهانیی ژنان و نەورۆزی لە هەموو ژنان پیرۆزکرد، گوتی: "نەورۆز لە ئەندازیاری هێڵی ژنی ئازاد ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێیانی زیندانی پیرۆز دەکەین. واتای نەورۆز بۆ ئێمە و جڤاکمان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان، نوێبوونەوە و هاتنی بەهار و تێکۆشانی گەلانی بندەستە. بۆیە نەورۆز جەژنی ژن و گەلانە. هەروەها نەورۆز ئیرادەی مەزڵو دۆغان و سەما یوجەیە. لەسەر ئەم بناغەیە دیسانەوە جەژنی نەورۆز لە دایکانی مانگرتوو، لە گەلەکەمان و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پیرۆز دەکەین".
گەریلا سیدار ئاماژەی بەوە کرد گەلی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ئاداردا وەڵامی زوڵم و زۆری داگیرکەری تورک دەداتەوە و پێویستە گەلی کورد پێشەنگانی خۆیان لەیاد نەکەن، گوتی: "پێویستە هەرکەس دیسانەوە ناسنامە و ئیرادەی خۆی و درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بپارێزێت. پێویستە هەرکەس دەنگ بە خۆی بدات. خاوەنداری لە ئیرادەی خود، واتە بێکاریگەرکردنی گۆشەگیری و لەناوبردنی چەوسانەوە".
گەریلا سیدار ڕایگەیاند ئەردۆگان هەموو ڕۆژێ دەڵێت کۆتایی بە پەکەکە هێناوە، کەچی بەرخۆدانی گەریلا لە چیاکانی کوردستان بەردەوامە، گوتی: "پێویستە تێکۆشان تەنها لە گەریلادا سنووردار نەبێت، هەرکەس چی لەدەست دێت بیکات. پێویستە لەم قۆناغەدا هەرکەس ئیرادەی خۆی پیشان بدات و دەنگ بدات. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی تر نەورۆزی گەلەکەمان، دایکان و هەموو هاوڕێیان پیرۆز دەکەم. ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".
"گەلی کورد خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات"
گەریلای یەژاستار هەدار ڕوبار شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی بیرهێنایەوە، هەروەها لە کەسێتی مەزڵوم دۆغاندا شەهیدانی مانگی ئاداری بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند ژنان لە ٨ ی ئادار گۆڕەپانەکانیان بە ڕەنگی خۆیان نەخشاند، گوتی: "باوەڕم وایە گەلەکەمان بەتایبەت ژنان، گۆڕەپانی نەورۆز بە ڕەنگ و دەنگ و هەبوونی خۆیان دەگرن و ئاگری نەورۆز دەکەنەوە. ئاگری ئازادی دژی زوڵم و داگیرکاری وەک ئاگری بەرخۆدان دەکرێتەوە. لە کەسێتی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان ئەو ئاگرە دیسانەوە لە زیندانی ئامەد کرایەوە. ئەمڕۆش مەشخەڵی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانێک لەدەستی گەلەکەماندا بە ئیرادە و باوەڕەوە بەرز دەکرێتەوە.
لە هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار لە تورکیا و باکوری کوردستان هەڵبژاردن دەکرێت، ئێمە دەزانین گەلەکەمان بە چوونە سەر سندووقەکان ئیرادەی خۆیان نیشان دەدەەن. دەسەڵاتی ئاکەپە هەر چەند لەڕێی قەیومەکانەوە هەوڵ بدات ئیرادەی گەل سەرکوت بکات، گەلی کوردی بەرخۆدەر هەرگیز ملکەچی ستەم نابێت و ڕادەست نابێت. لەم هەڵبژاردنەدا گەلەکەمان ئیرادەی خۆی دەپارێزێت و دیسانەوە فاشیزم هەڵدەوەشێنێتەوە".