نەورۆزی ٢٥ هەزار کەسی لە گیلانغەربی کرماشان
بە بەشداری هەزاران کەس لە گیلانغەربی کرماشان جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.
بە بەشداری هەزاران کەس لە گیلانغەربی کرماشان جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.
رۆژی٢١ ی ئادار، واتە دوێنێ بە بەشداری زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس لە شاری گیلانغەربی کرماشان جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.
لەگیلانغەربی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دوێنی ٢١ی ئادار بە بەشداری زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس لە دانیشتوانی شار و ناوچەکانی دەوروبەر جەژنی نەورۆز بە جۆش وخرۆشێکی جەماوەرییەوە بەڕێوەچوو.
ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ڕۆژهەلاتی کوردستان کاریگەری زۆری لەسەر هەندێک ناوچە دروستکردبوو بەڵام بەگشتی نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی حەماسی بەڕێوە چوو.
بەتایبەت لە ٢١ی ئادار گەلی کورد لە گیلانغەربی پارێزگای کرماشان جیاواز لە ساڵانی پێشوو نەورۆزیان بەڕێوە برد، بەشداربووان بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و هەڵپەڕکێی کوردەواری ئاهەنگەکەیان ڕازاندەوە. بەتایبەت بە لەبەر کردنی جلوبەرگی ڕەسەنی ناوچەکە و "گۆڵۆەنی" ژنان ئاهەنگەکە سەرنج ڕاکێشتر بوو.