نەورۆزی هەزەخ: لە قۆناغێکی گرنگداین، نۆرەی هەنگاونانی دەسەڵاتدارییە
بە شێوەیەکی جەماوەری ئاگری نەورۆزی هەزەخ کرایەوە، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار لە پیرۆزبایەکەدا ڕایگەیاند هەرێمەکە لە قۆناغێکی گرنگدایە و پێویستە دەوڵەت هەنگاو بنێت.
بە شێوەیەکی جەماوەری ئاگری نەورۆزی هەزەخ کرایەوە، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار لە پیرۆزبایەکەدا ڕایگەیاند هەرێمەکە لە قۆناغێکی گرنگدایە و پێویستە دەوڵەت هەنگاو بنێت.
لە ناوچەی هەزەخی شڕناخ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پیرۆزبایی نەورۆز بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز ئەنجام درا.
لە پیرۆزباییەکەدا پەڕلەمانتار، نوێنەران و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکانی ژنان ئامادەبوون. لە بەرەبەیانەوە دانیشتوانی ناوچەکە بە جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە ڕوویان کردە گۆڕەپانەکە. لە گۆرەپانەکەدا پانکارتی "سڵاو لە ئاشتی" و "نەورۆزی ئازادی" هەڵدران.
لە پیرۆزباییەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نەرۆز پیرۆز بێت" گوترانەوە. لە پیرۆزباییەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی پانکارتی "تۆ گوڵێکی نەپشکوی بەهاری بووی کەمال کورکوت" وەک سیمبوڵی وەفا بۆ شەهادەتی کەمال کورکوت بەرزکرایەوە، کە لە نەورۆزی ٢٠١٧ی ئامەد لە لایەن پۆلیسی تورکەوە شەهید کرا.
پیرۆزباییەکە بە خولەکێک ڕێگرتن دەسی پێکرد. دوابەدوای ڕێزگرتنەکە جەماوەر پێکڕا سروودی "چەرخی شۆڕش"ییان گوتەوە.
دواتر لە ئەندامانی دایکی ئاشتی، ئایشە هەزەر قسەیکرد و دوای پیرۆزکردنی نەورۆز لە هەمووان ئاماژەی بەوەدا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ هێنانەدی ئاشتی و ئارامییە.
پاشان هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئۆچار لە ئاهەنگەکەدا نەورۆزی لە گەل پیرۆز کرد و گوتی: "ئاگری نەورۆز زۆرتر لە بۆتان گەش بوو. بۆتان بوو بە ناونیشانی بەرخۆدانی نەورۆز. لە ئەنجامی ئەمەدا ئەمڕۆ دەتوانین لە گۆڕەپانەکان نەورۆز پیرۆز بکەین. مەزڵوم دۆغان لە دژی حساب نەکردن بۆ گەلی کورد خۆی کرد بە نەورۆز. ئەو ئاگرە بە بەرخۆدانی ئەو گەش دەبێت بە تەواو کوردستاندا بڵاوبوویەوە."
وتیشی: "لە بەرانبەر ئەم بانگەوازییە مێژووییە بۆردوومان قبوڵ ناکرێت. دەبێت دەسەڵاتدارانی تورک دەربکەون و لێدوان بدەن. بە میلیۆنان کورد پشتگیری بانگەوازەکەی ڕێزدار ئۆجالانیان کرد. بەڵام ئێوە کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدەن. پێویستە بکەرانی کۆمەڵکووژی ئاشکرا بکرێن. گەلی کورد لە کۆبانێ لە ژێر مەترسیدایە. بە هێرش کۆتاییمان نایەت. ڕووی ئێمە لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالانە. دەڵێین دەبێت هەموو گەلانی تورکیا بەرەو ئەم بانگەوازە ڕێبەر ئاپۆ بێن. بانگەوازەکەی ڕێزدار ئۆجالان لە دژی نکۆڵیکردنە بۆ هەمووکەسێک ئازادی و یەکسانییە. دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئیدی جەستەیی ئازاد ببێت.
جارێکی دیکە ئەو بنەماڵەی لە کۆبانێ شەهید بوون بە ڕێزداریەوە یاددەکەینەوە. با ئەم نەورۆزە ببێت بەهۆی ئازادی بەڕێز ئۆجالان و ئاشتیی."
لەگەڵ قسەکاندا جەماوەر بە یەک دەنگ دروشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە. دوای قسەکان، ئاگری نەورۆز بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نەورۆز پیرۆز بێت" داگیرسێنرا. لە کۆتاییشدا گۆرانیبێژ مزگین توران چووە سەرستەیج و گۆرانی گوت. ئاهەنگی نەورۆز بە گۆرانی و هەڵپەڕكێ کۆتایی هات.