نەورۆزی نسێبین: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە
لە ئاهەنگی نەورۆزی نسێبین، هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک بانگەوازی لە دەسەڵات کرد: "دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە، لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆببنەوە".
لە ئاهەنگی نەورۆزی نسێبین، هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک بانگەوازی لە دەسەڵات کرد: "دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە، لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆببنەوە".
لە ناوچەی نسێبینی مێردین بە درووشمی "ڕاپەڕە، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" لە گۆڕەپانی نەورۆزی بەردەم پارکی جگەرخوێن، نەورۆز پیرۆزکرا.
هەزاران کەس لە بەیانییەوە بە ئاڵای سەوز و سور و زەرد و درووشمی "بژی نەورۆز" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕژانە گۆڕەپانەکان.
سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس، جەماوەر خۆی گەیاندە گۆڕەپانەکە و هەڵپەڕکێیان سازکرد.
هەزاران کەس درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە، هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک و دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، ئەحمەد تورک گوتی: "بە گۆشەگیری و ستەم ناتوانن پرسی کورد چارەسەر بکەن، تا گەلی کورد نەگاتە دیموکراسی و ئازادی، تورکیش ئازاد نابێت، وەرن پێکەوە پرسی کورد چارەسەر بکەین، پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتییەکی شکۆدار چارەسەر دەبێت".
هاوسەرۆکی کەجەدە، بەردان ئۆزتورک گوتی: "گۆڕەپانی نەورۆز پەیامێک دەداتە ئەو فاشیستانە، با وەزیری ناوخۆ و وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی نەچنە بەردەم دەرگای واشنتۆن، دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە، لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆببنەوە، با هەموو کێشەکانتان چارەسەر ببێت".
ئۆزتورک گوتی: "کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" هەروەها وتەکانی بە دەربڕینی "یا سەرکەوتن، یا سەرکەوتن" کۆتایی پێ هێنا.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.