كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده)، پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په)، پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په)، دایكانی ئاشتی، كۆمه‌ڵه‌ی ٧٨، كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی و پشتگیری، یه‌كێتی و كولتوری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی رۆڵه‌كانیان له لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ده‌ستداوه (مه‌بیا-ده‌ر)، فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی پشتیوانی و یاسایی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی مهد (مهد توهاد- فهد)، كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری دیجله فورات، كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له كۆچبه‌رانی كولتوری (گۆچ-ده‌ر) په‌یوه‌ست به ئۆپراسیۆنی تورك كه به هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) له هه‌رێمه‌كانی زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین له هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان ده‌ستی پیچكردووه راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه. له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده به‌ردان ئۆزتورك، هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په ساڵحه ئایده‌نیز، جێگری هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په فه‌له‌كناس ئوجا، ئه‌ندامانی دایكانی ئاشتی و نوێنه‌رانی رێكخراوه دیموكراتیكه‌كانی شاری ئامه‌د ئاماده بوون. كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه له‌به‌رده‌م بینای ده‌به‌په‌ی ئامه‌د ساز كرا. راگهیهنراوهكه به كوردی له‌لایه‌ن فه‌له‌كناس ئوجا و به توركی له‌لایه‌ن سالحه ئایدهنیزهوه خوێنرایه‌وه.
راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
"حكومه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به سهروژێركردنی مێزی دانوستانی دیموكراتیك كۆتایی به په‌یمانی دۆڵمه‌باخچه هێنا و له كوده‌تای ٧ی حوزه‌یرانه‌وه تائێستا له توركیا قورسترین سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ، نكۆڵی و له‌ناوبردن له‌سه‌ر گه‌لی كورد و گه‌لانی توركیا درێژه پێده‌دات. پرسی كورد كێشه‌ی سه‌ره‌كی توركیایه. له بری ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به رێگه‌ی دانوستانی دیموكراتیك چاره‌سه‌ر بكات، پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌كات. ئه‌و قۆناغه‌ی كه به گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمراڵی ده‌ستیپێكرد، به داگیركردنی هه‌رێمه‌كانی عه‌فرین، سه‌رێكانی و گرێ سپی له رۆژئاوا، به زیندانیكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ڵبژێردراو، به ده‌ستی قهیوممهكان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شارهوایهكان، به ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژی له دژی زیندانیانی سیاسی له زیندانه‌كان، به ئۆپراسیۆنه‌كان له دژی چالاكوانان و خه‌باتكارانی سیاسه‌تی دیموكراتیك و گه‌لی كورد، به پیلانگێڕی بۆ داخستنی هه‌ده‌په، گرتن، ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژی بێ پسانه‌وه به‌رده‌وام بوو. سه‌رباری ئه‌و كرده‌وانه‌ش گه‌لی كورد سه‌ری خۆی دانه‌نه‌واند و به‌رخودانی خۆی هێنده‌ی تر گه‌وره كرد.
هێرشه‌كانی دوێنێ بێ ئه‌نجام بوون، ئه‌مڕۆش ئه‌نجامیان نابێت
له نه‌ورۆزی ٢٠٢٢دا به ملیۆنان كه‌س خرۆشان به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كان و هه‌ڵوێستی خۆیان نیشاندا روونه كه ئاكه‌په-مه‌هه‌په بۆ پاراستن و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان، ده‌یانه‌وێت هێرشه‌كانیان زیاتر بكه‌ن. له نه‌ورۆزه‌وه تائێستا هه‌زاران هاوڵاتیمان له كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنی تۆقاندندا ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه و مامه‌ڵه‌یه وه‌ك چۆن دوێنی بێ ئه‌نجام بوون، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش بێ ئه‌نجام ده‌بن. ئێمه هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سوپای عێراق بۆ سه‌ر شه‌نگالیش وێڕای ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه به تندی شه‌مه‌زار ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه له‌گه‌ڵ تێكۆشانی گه‌لی شهنگالداین.
بانگه‌واز بۆ رای گشتیی كورد
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه به تایبه‌تیش داوا له گه‌لی كورد، پارته سیاسیه‌كان، رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی كورد، گروپه ئایینیه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی كوردستان ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌دا، له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدارن و په‌ده‌كه به هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش كاردانه‌وه‌ی خۆیان نیشان بده‌ن و خاوه‌نداری له به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن.
بانگه‌وازیان ئاراسته‌ی گه‌لانی توركیا كرد
ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی شه‌ڕ، له‌ناوبردن و نكۆڵی ته‌نیا كاریگه‌ری ناكه‌نه سه‌ر گه‌لی كورد. گه‌لانی توركیاش له مێژووی خۆیاندا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاڵانی سیاسی، ئابوری و سروشتی بوونه‌وه. تا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌و كێشه فرهلایهننهش كۆتاییان پێنایات. ئه‌وانه‌شی كه هیوای ئه‌وه ده‌خوازن له ناو خه‌ون و خه‌یاڵێكی گه‌وره‌دان. ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر شه‌ڕه‌كان له ناوچه‌كه و جیهان كاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی سه‌ر گه‌لی كورد و گه‌لی كوردستان بێده‌نگن، هاوبه‌شی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی شه‌ڕن. ئه‌وانه‌ی كه كاتێك داگیركاری و هێرشی هه‌ژمۆنخوازی له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین و ئۆكرانیا پێكدێت، به شێوه‌یه‌كی توند شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن، تا ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ و نكۆڵی له كوردستان و گه‌لی كوردیش نیشان نه‌ده‌ن، پێویسته هیوای له‌سه‌ر سازنه‌كرێت كه توركیا ببێته وڵاتێكی دیموكراتیك.
ئێمه داوا له هه‌موو شۆڕشگێڕان، سۆسیالیست، دیموكرات و رۆشنبیر-هونه‌رمه‌ندانی توركیا ده‌كه‌ین كه له دژی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی شه‌ڕ له پاڵ گه‌لی كورددا بن. ئه‌م شه‌ڕه زۆرترین كاریگه‌ری له كۆمه‌ڵگای توركیا ده‌كات و ئه‌و كاریگه‌رییه به‌رده‌وام هبێت. رۆژ له‌دوای رۆژ رژێمی دیكتاتۆری به‌ره‌و پێشتر ده‌چێت، دیموكراسی لاواز ده‌بێت، تاڵانكاری ئابوریش درێژه‌ی ده‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه داوا له هه‌موو گه‌لانی كوردستان و توركیا ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ، سیاسه‌تی ئاشتی بخه‌نه پێشه‌وه و هه‌ڵوێستی دیموكراتیكی خۆیان نیشان بده‌ن.
ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه راگهیهنراوهكهیان واژۆ كردووه ئه‌مانه‌ن: "كه‌جه‌ده، ده‌به‌په، هه‌ده‌په، ته‌ژه‌ئا، دایكانی ئاشتی، كۆمه‌ڵه‌ی ٧٨، مه‌بیا-ده‌ر، مهد-توهاد-فهد، مهر-ده‌ر، كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری دیجله فورات و گۆچ-ده‌ر".
دوای ئه‌وه‌ی راگهیهنراوهكه درا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی له ئامه‌د حه‌وا كران قسه‌ی كرد و به‌م جۆره دووا:
"ئێمه وه‌ك دایك داوا له بارزانی ده‌كه‌ین. ئیتر ناوی به‌ڕێزیش به‌سه‌ر زمانماندا نایات. واته ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌بیر كردبێت، ‘ئهلف و بێ فێری ده‌رسی چێی كردم‘. سه‌دامیش ئێوه‌ی فێری ده‌رسی كیمیابارن، توندوتیژی، كوشتن و گرتن كرد. ئێوه فێری وانه‌ی سه‌دام بوم. ئێوه فێری وانه‌ی مرۆڤایه‌تی نه‌بوون. گه‌لی كورد وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك لێی ده‌ڕوانی. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی سه‌دام رووخا گه‌لی كورد دڵخۆش بوو. كوردانی باكور وتیان، ‘ئێمه قاچێكی كوردستان‌مان له باشور دانا‘. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانزانی قورسترین دوژمنمان بۆخۆمان سازكردووه. ئه‌مڕۆ رۆڵه‌كانی گه‌لی كرد له پێناو ئازادی ئه‌م گه‌له‌دا له باشور به‌رخودانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و بكوژی منداڵانی كورد و تور‌كان هه‌موویانه. ئه‌گه‌ر له چیاكانی كوردستان بۆردومان ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه بابه‌تێكی ئاسایی نییه. ئێمه ئه‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌ڵێین تۆ هه‌ڵه‌بجه و سته‌می سه‌دامت له بیركرد، به‌ڵام بوویته سه‌دامی دووه‌م. له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستی دایكان ده‌گاته قوڕگی تۆ. ئه‌وه‌ی ئێوه ته‌نیا و ته‌نیا عهشیرهتێكن".
هـ . ب