پارتی لە مەتینا بارەگا بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دروست دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە شاخی ئۆرتێی ناوچەی مەتینا بنکە و پەناگە بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دروست دەکات.
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە شاخی ئۆرتێی ناوچەی مەتینا بنکە و پەناگە بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دروست دەکات.
سوپای تورکیای داگیرکەری دەیەوێت بە هێرشی داگیرکاری خۆی لە شاخی ئورتی ناوچەی مەتینا جێگیر بکات، (پەدەکە)ش لەو چوارچێوەیەدا بنکە و پەناگە بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دروست دەکات.
سوپای داگیرکەری تورکیا لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین دەستپێکرد. بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییە بەردەوامە، بەڵام جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەستی بە خیانەت لە دژی کوردستان کردەوە.
ماوەیەکە سوپای تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەی پلانە داگیرکارییەکانیدا هەوڵی جێگیربوون لە شاخی ئۆرتێی ناوچەی مەتینا دەدات. هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ش لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بۆ ئەو داگیرکەرییە و یارمەتیدانی سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، بە شۆفڵ و حەفارە دەستیانکردووە بە دروستکردنی بنکە و پەناگە بۆ ئەو سوپا داگیرکەرە و ئەو هەوڵەی (پەدەکە)ش لەلایەن کامێرای گەریلاوە تۆمارکراوە.
هێزەکانی پەدەکە ڕێگا بۆ سەربازانی تورکیا دروست دەکەن
سوپای تورک پێشتر هەوڵی دەدا یەکە نهێنییەکانی خۆی لەو شاخەدا بڵاوە پێ بکات و ئێستا هێزەکانی پارتی بە شۆفڵ و حەفارە ڕێگا دروست دەکەن و پاشان دەست دەکەن بە دروستکردنی بنکە و پەناگە بۆ ئەو داگیرکەرانە. ئەوەش ئاشکرابووە بۆ ئەوەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هێرش نەکەنە سەر یەکە نهێنییەکانی سوپای تورک، هێزەکانی پارتی پاسەوانییان بۆ سەربازەکان دەکرد و دەیانپاراستن.
داگیرکەران پێشتر گورزیان لێدرابوو
ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باکوری ناوچەی کانی ماسی. پێشتر سوپای تورک هەوڵی داگیرکردنی ئەو ناوچەیەیەی دەدا، بەڵام سوپای تورک زۆرجار لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە کراونەتە ئامانج و گورزیان لێدەدرا و بەهۆی گورزی گەریلاوە نەیانتوانی لەو ناوچەیە جێگیر ببن، لەبەر ئەوەش پارتی (پەدەکە) بۆ هاوکاریکردنی داگیرکەریی سوپای تورک دەست بەکارببوو. یەکێک لەو کارانەى پەدەکە ئەوە بوو، کە یەکە نهێنییەکانی سوپای تورکی داگیرکەری لە ژێر ئاڵای هەرێمی کوردستانی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پاسەوانی دەکرد و دەیانپارێزێت.
ژ.ت