پارێزەر جەمیلە تورهالی: تورکیا لە بابەتی گۆشەگیریدا هیچ سنوور و پێوەرێک ناناسێت

پارێزەر جەمیلە تورهالی رایگەیاند، بونیادێکی ئیداری، کە حکومەت پێکدەهێنێت، یاساکان و بڕیارەکانی دادگا بە نەبوو دەزانێت و گۆشەگیری بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوەدەبات. راشیگەیاند، "تورکیا لە بواری گۆشەگیریدا هیچ پێوەر و سنوورێک ناناسێت".

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زیندانی ئەمنیی ئاست بەرزی جۆری ئێف لە ئیمراڵیدا گۆشەگیرییەکی قورس و چڕی بەسەردا سەپێنراوە. بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و بۆ ئەوەى ئۆجالان بتوانیت بنەماڵەکەى و پاریزەرەکانی ببینێت، زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ماوەی ١٦٨ رۆژە لە چالاکیی مانگرتندان.

مافناس جەمیلە تورهالی لەبارەی گۆشەگیری و مانگرتنی زیندانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

پارێزەر تورهالی رایگەیاند، بەپێی دەستووری بنەڕەتی و یاساکانی تورکیا و هەروەها بەپێی رێککەوتننامە نێونەتەوییەکان، کە تورکیا ئیمزای کردوون، مافی سزادراوانە، کە بە شێوەیەکی رێک و پێک پارێزەران و خزمانیان ببینن و وتی، "چاوپێکەوتنی کەسی سزادراو لەگەڵ پارێزەرانیدا ئەگەریش بە پێی زیندانییەکان سنوورداریش بێت، بەڵام لە بابەتەکاندا دەستنیشانکراوە، کە کەسی سزادراو ئەو مافەی هەیە، کە بتوانێت هەموو رۆژێک چاوپێکەوتن ئەنجام بدات و هەفتانەش چاوی بە بنەماڵەکەى بکەوێت. ئەگەر مرۆڤ بڕیاری دادگای دەستووری بە بیر بهێنێتەوە، کە رایگەیاند، مافەکانی بەڕێز ئۆجالان پێشێل دەکرێن، ئەو کاتە ئاشکرا دەبێت، کە تورکیا هەم دەستووری بنەڕەتیی خۆی، هەموو یاساکانی خۆی و هەم ئەو رێککەوتننامە نێونەتەوەییانە پێشێل دەکات، کە خۆی ئیمزای کردوون و هەم بڕیاری دادگای دەستووریش پێشێل دەکات".

"بڕیاری رێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان بڕیاری وەزارەتی دادە"

تورهالی رایگەیاند، بڕیاری ریگریکردن لە چاوپێکەوتن بڕیارێکە، کە لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەرکراوە و وتی، "ئاشکرایە، ئەو بونیاتەی حکومەتی لەسەر پێکهێنراوە، بە پێچەوانەى یاساکانی خۆی و بڕیارەکانی دادگا دەجوڵێتەوە و کار دەکات و بڕیاری پێچەوانەی بونیادەکەى خۆی جێبەجێ دەکات. هاوکات لەگەڵ پێشێلکردنی کارە ئیدارییەکان، ئەو دۆخە هاوکات لە دژی قەدەغەکاریی جیاکاریکردنە. یاسا و قانون بۆ هەموان وەکیەکە، هەر یاسایەک بە شێوەیەکی یەکسان بۆ هەموان جێبەجێ نەکرێت، دەبێتە جیاکاریکردن. نزیکایەتی و رەفتاری ئێستای حکومەت بەرامبەر بە کێشەى کورد هیچ جیاوازیی نییە لەگەڵ ئەو سیاسەتەدا کە درێژایی ١٠٠ ساڵ لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت.

عەبدوڵا ئۆجالان رایدەگەیەنێت، کە دەیەوێت ئەم کێشە نەک بە رێبازی سەربازی و شەڕ، بەڵکو بە رێککەوتنی لایەنەکان و ئاشتی چارەسەر بکات و ئەو ئەڵتەرناتیڤە بە بەردەوامی پێشدەخات. هەر خۆی ئەو کاتەى کە پێی دەوترا قۆناغی چارەسەری هەندێک هەناسە بە بەر کۆمەڵگەدا هاتەوە، وتە و پێشنیازەکانی بۆ چارەسەری لەلایەن حکومەتەوە باسی لەسەر کرا و بڵاوکرایەوە. ئەوە هەندێک لایەن و هەندێک هێز، کە شەڕ بە یەکەم کاری خۆیان دەزانن، توڕە و نیگەران کردبوو. ئەو لایەنانە ئێستا ئەگەر وەک جەماعەتیش (جەماعەتەکەى گولەن) پێناسەکرابن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هێشتا ئەو لایەنانە هێشتا لەگەڵ حکومەت لە هاوپەیمانیدان".

"پێشنیازەکانی سی پی تی یەکلاکەرەوە"

تورهالی باسی لە راپۆرتی کۆمیتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) لەبارەی گۆشەگیریی ئیمراڵی کرد  و وتی، "سی پی تی یەکێک لەو میکانیزمانەیە، کە جگە لە دادگای مافەکانی مرۆڤ بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٨٧ دا لەلایەن ئەنجوومەنی ئەوروپاوە دامەزراوە. بڕیارەکانی سی پی تی لە ئاستی پێشنیاز و راوێژکاریدان. سی پی تی دوای سەردانەکانی بۆ دەوڵەتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئەوروپا، لێکۆڵینەوە لە بانگەشەکان لەبارەی کردارە خراپ و پێشێلکارییەکانەوە دەکات و چاوپێکەوتن  لەگەڵ ئەو  کەسانەدا ئەنجام دەدات، کە لەلایەن دەوڵەتەوە دەستگیر و زیندانیکراون و لەو رێگەیەوە پێشێلکارییەکان دەستنیشان دەکات.

دوای هەر سەردانیکیش لە سەر ئەنجامی لێکۆڵینی خۆی بەشیوەیەکی پێشنیاری راپۆرتێک ئامادە دەکات و بە دەستووری وڵاتانی ئەندام ئەو راپۆرتە بۆ رای گشتی جیهان ئاشکرا دەکات. هەر بۆیە تورکیا وەک ئەندامی کۆنسەی ئەورووپا، بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە قەبووڵ دەکات کە بڕیار دراوە و بۆ ئەویش دیارە. لەوێدا ئێمە دەبینین کە تورکیا بەڵینەکانی لەسەر مافی مرۆڤ بەجێگە ناهێنێت.

' تورکیا یاسای بنەرەتی خۆی بەجێگە بهێنێت گۆشەگیری کۆتایی دێت'

توورهالی هۆشداری دا کە تورکیا لەبەر هۆکاری سیاسی و کەیفی خۆی  پێشنیار و بوچوونیش نابینێت، خۆی لە دەرەوەی سیستەم دەهێلێت و وتی، " قەدەغەی کردەوەی خراپ دەربارەی مافی مرۆڤ ، لەلایەن پەیمان و کۆنوانسیۆنە جیهانییەکان نابێت ببێتە بابەتی سەوداو مامەڵە. قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و کردەوە خراپەکان تاکە مافە کە لەلایەن پراتیکی مافی مرۆڤەوە  لە ناو چەند سالی ڕابردوودا ئاستەنگ نەکراوە. هەر بۆیە هیچ بڕیار و پراتیکێک کە پێش لەم مافە بگرێت قەبووڵ ناکرێت.

سی پی تی لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا داوای لە تورکیا کردبوو کە کۆتایی بە پراتیکی ئیداری خۆی بهێنێت و دەبێت ئێمە بزانین کە بڕیاری سی پی تی بە گرانی  بڕیاری لە ئاستی تەسبیت و پیشنیاردایە. هەر بۆیە لە بەرانبەر دەولەتێکی ئەندام کە ئەم پیشنیارانە بەجێ نەهێنێت و کۆتایی لە پیشێلکردنی مافی مرۆڤ نەهێنێت، بڕیارێکی پێکهانینی نێونەتەوەیی نییە کە یەکسەر جێبەجی بکرێت. ئەگەر تورکیا بە پێی یاسا و فەراسەتی ناوخۆی خۆی کار بکات ، ئەم پێشێلکارییانە کۆتایی دێت."

' گۆشەگیری پیشێلکاری قوورسی مافی مرۆڤە'

توورهالی وتی، " گۆشەگیری کردەوەیەکی خراپە، هەربۆیە پێشێلکردنی قەدەغەی ئەشکەنجەیە" و قسەکانی خۆی ئاوەها دریژە پێدا: " رێگری کردن لە چاوپێکەوتنی گیراوان لەگەل پارێزەر و بنەماڵەکەی وەک گۆشەگیری پێناسە دەکرێت، پیشێلکردنی قوورسی مافی مرۆڤە. بە جێ هێنانی مافێکی یاسای بنەرەتی، ئەرکی یاسای بنەڕەتی ئیدارییە.  دەبێت لەبیر نەکرێت کە بە جێ هێنانی ئەم ئەرکە، بۆ ڕاگەیاندنی فکر و ڕاگەیەنراوەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی کە لە قۆناغی چارەسەریدا  باسی دەکات و بۆ گەڕانەوە بۆ کەشیکی ئاشتیانە، دەرفەتێکی نوی پێشکەش بکات. مانگرتن لەخواردن بۆ گیراوانی سیاسی ڕاگەیەنراوێکی  فکریە کە بەم رێگەیە دەخوازن خۆیان لە ئۆتۆریتەی ئیدارەی ڕادەگەینن.

مانگرتن لەخواردن لە بەندیخانەکاندا لە بێ نەبوونی دەرفەتی دەربڕین، جەستەی خۆیان دەخەنە بەر برسیەتی و بەم شیویە سیاسیە داخوازی خۆیان دیننە زمان. چالاکییەک کە مرۆڤ خۆی لەبواریی مادی و مەعنەوییەوە دەخاتە ناو مەترسی،  بە رەوا بینینی ئەم چالاکییە  دەتوانێت قەیرانەکە نەهێلێت، ئەگەر داخوازی گیراوان داخوازییەکی شەخسی نەبێت، داخوازی بۆ مافێکی رەوای یاسای بنەرەتی بێت، لەوکاتە دەبیت هۆکاری دەسپێکردنی ئەم چالاکییە نەمینێت. یان داوا دەکرێت کە تورکیا یاسای بنەرەتی خۆی، یاسای خۆی بە بێ جیاوازی  فکر و ناسنامەی سیاسی بۆ هەر کەسیک بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکات."

ک-ش/ ژ-ت