پارێزەر ساریجا: نابێت مافی هیوا ببێتە بابەتی سات و سەودا
ڕەزان ساریجا یەک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ باسی لەوەکرد، هیچ پێشکەوتنێکی نوێ لە دۆخی ئیمراڵیدا نیە و دەستنیشانیکرد بۆ چەسپاندنی 'مافی هیوا' پێویستە گۆڕانکاری یاسایی بکرێت.
ڕەزان ساریجا یەک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ باسی لەوەکرد، هیچ پێشکەوتنێکی نوێ لە دۆخی ئیمراڵیدا نیە و دەستنیشانیکرد بۆ چەسپاندنی 'مافی هیوا' پێویستە گۆڕانکاری یاسایی بکرێت.
ڕەزان ساریجا پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات هەڵسەنگاندنی کرد لەسەر ناوهێنانی مافی هیوا کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە هێنابوویە بەرباس، پێشهاتە نوێ و ڕووداوەکانی پەیوەست بەو بابەتەشی خستەڕوو.
ساریجا وتی، "باخچەلی باسی لەوەکردبوو ئەو مەرجانەی ئەو دەڵێت جێبەجێ بکەین 'با بۆ مافی هیوا گۆڕانکاری یاسایی بکرێت' و بۆئەوەی بەڕێز ئۆجالان سود لەمە وەربگرێت 'ڕێگەی ئەمە بکرێتەوە'. بەڵام دیار نیە کە پەڕلەمان ئەمە جێبەجێ دەکات یا نا. چونکە مافی هیوا لە ڕووی تەکنیکییەوە بە مانای دەستبەجێ ئازاد بوون نادات. ئەمە پێویستی بە هەندێک گۆڕانکاری هەیە، بە مەرجی دیموکراتیک پێویستی بە هەندێک هەنگاوی کۆمەڵایەتی، سۆسیۆ-پۆلەتیک هەیە."
پەیوەست بە بموزایەدە و سات و سەودا بە مافی هیواوە ساریجا وتی، "ڕێبازێکی دروست نیە، مافە بنەڕەتییەکان و ئازادییە بەدەستخراوەکان پەیوەست بکرێت بە سیاسەتەکانی حکومەتەوە." ئاماژەیشی بەوەکرد دادگاکان، حکومەت و دەسيڵاتی یاسادانان بەرپرسیارن لەوەی بە گوێرەی سیستەمی یاسایی بجوڵێنەوە و پەڕلەمانیش یەکێکە لەو دامەزراوانە.
لە بەردەوامیدا سارجیا جەختی لەوەکردەوە پێویستە تورکیا بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) جێبەجێبکات، چونکە بەشدارە لەو پەیماننامەیەدا و وتی: "گۆڕینی یاساکان بە گوێرەی بڕیارەکانی DMME لایەنی بنچینەیی بابەتەیەکە و پێویستە ئەمە بەبێ هیچ مەرجێک جێبەجێبکرێت. تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت ئازادی لەسەر باغەیەکی یاسایی جێبەجێبکرێت. بێگومان ناوەڕۆکی گۆڕینی یاساکان گرنگە. گفتوگۆی مافی هیوا لەسەر بناغەی ئازادی بنەمای بابەتەکەیە." ساریجا دووپاتیکردەوە بۆ پرۆسەی چارەسەری پرسەکان، پێویستە گفتوگۆ لەسەر مافی هیوای ڕێبەر ئاپۆ بکرێت.
لە کۆتاییدا ساریجا ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ ئەوەی دوای ٤٣ مانگ توانرا چاوپێکەوتنی بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت، بەڵام هیچ گۆرانێکی بنەڕەتی لەڕووی یاساییەوە لە بابەتەکەدا ڕووینەداوە. باسی لەوەشكرد زیاتر لە ٥ ساڵە وەک پارێزەران ناتوانن دیدار ئەنجام بدەن و قەدەغەی پارێزەران بەردەوامە و وتی: "لەبەر ئەو هۆکارانە قسەکانی باخچەلی هیچ شتێکی نەگۆڕیوە. سیستەمێکی نایاسایی دوور لە پێوانە نێونەتەوەییەکان لە ئیمراڵیدا بەڕێوەدەبرێت. گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە."