ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی ئازادی ژنانی كوردستان (پاژك) به بۆنه‌ی ساڵیادی ٢٧ هه‌مینی چالاكی فیدایی زیلان (زه‌ینه‌ب كناچی) راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی " pajk.org" بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پاژك به‌م جۆره‌یه:
"بزوتنه‌وه‌ی ئازادیمان كه به شۆڕش له ناو شۆڕشدا بۆ ژنان و گه‌لان پێكهێنراوه، له هه‌مان كاتدا پێشه‌نگی شۆڕشگێڕی گه‌وره‌ی ئافراندووه كه بوونه هۆكاری وه‌رچه‌رخانی مێژوویی. ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی تامه‌زرۆییه‌كی گه‌وره‌ی ئازادی و جۆش و خرۆشێكی قوڵی ژیانن، له به‌رامبه‌ر فاشیزم و كۆنه‌په‌رستیش خاوه‌نی توڕه‌یی گه‌وره ده‌بن. كه‌سایه‌تی پێشه‌نگه‌كان كه خۆیان به وشیاری مێژوویی به‌سه‌رهاته‌كان ده‌به‌ستنه‌وه، ده‌بنه خاوه‌نی چالاكی واتادار كه به پێشه‌نگایه‌تی خۆیان بۆ داهاتوو رێچكه‌ی مێژوویی ده‌گۆڕن. نوێنه‌رایه‌تی كولتوری به‌رخودانی هه‌زاران ساڵه ده‌كه‌ن، ژیان و شكۆی وه‌فاداری بۆ ژیانێكی واتادار و ئازادی نیشان ئێمه ده‌ده‌ن، دڵ، هۆش و جه‌سته‌ی خۆیان له‌سه‌ر رێگه‌ی ئازادی و راستی به‌خشیوه. ئێمه هاوڕێ زیلان (زه‌ینه‌ب كناچی) شه‌هیدی مه‌زنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان له ٢٧هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی به خۆشه‌ویستی، رێز و پێزانینه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه.
هاوڕێ زیلان باسی له‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر هه‌موو شێوازه چه‌په‌ڵه‌كانی خۆی به‌كاره‌هێنێت و وتی، 'یان كۆتایی دێت یان كۆتایی دێت'. له كاتێكدا كه ژیته‌م و ده‌وڵه‌تی قوڵ به پشتیوانی گلادیۆ له دژی گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان هێرشی قورسیان ئه‌نجام ده‌دا، به‌شداری له ریزه‌كانی تێكۆشاندا كرد. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به هه‌وڵێكی تیرۆركردن كه له ٦ی ئایاری ١٩٩٦ له دژی رێبه‌رمان هنجامیدا، ویستی سیاسه‌تی پاكتاوكاری خۆی ته‌واو بكات. هاوڕێ زیلان له گه‌وره‌یی مه‌ترسی هێرش بۆ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆی تێگه‌یشت و به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قوڵی مێژوویی و پێشبینی باڵا هه‌ڵوێستی خۆی كه قۆناغه‌كه به‌ڕێوه ببات ئاشكرا كرد. هاوڕێ زیلان به وتنی ئه‌وه‌ی كه 'ده‌مه‌وێت ببم به خاوه‌نی ژیانێكی واتادار و چالاكی گه‌وره' نیشانی دا كه ده‌بێت ئێمه چۆن له به‌رزترین ئاستدا له قۆناغه‌كه تێبگه‌ین و وه‌ڵام بده‌ینه‌وه. به راستی رێبه‌ر ئاپۆ، له دژی داگیركارییه، له به‌رامبه‌ر هزری پیاو توڕه‌یی هه‌ره گه‌وره‌ی خۆی به وشیارییه‌وه خستهڕووز له دژی پاكتاو به هه‌ڵوێستی 'ئێمه ئه‌وه‌نده ژیانمان خۆش ده‌وێت كه ده‌توانین له پێناویدا بمرین' له هێڵی فیدایی ئێمه‌دا بووه فه‌رمانده‌ی پێشه‌نگ. له كاتێكدا كه رێبه‌رایه‌تیمان ده‌كرێته ئامانج، له ٣٠ حوزه‌یراندا له دێرسیم، له‌و شوێنه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك وتبووی، 'كوردمان كۆتاییپێهێناوه' هه‌موو به‌شێكی جه‌سته‌ی خۆی رێكخست و بۆخۆی گۆڕی بۆ هێزی سوپا و به مێشكی فاشیزمدا ته‌قیه‌وه. له شوێنێكی وه‌ك دێرسیم كه كولتوری پاكتاوكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، گه‌ریلایه‌تی كرد، مێژووی كوردستان به قوڵایی هه‌ست پێكرد وه‌ك ژنانی كوردی قاره‌مان به‌سێ و زه‌ریفه به به‌رخودێری ژیا. رێبه‌ر ئاپۆ چالاكی هاوڕێ زیلانی به‌م جۆره پێناسه كرد، "زیلان خوداوه‌نده، كه ده‌بێت هه‌موو كه‌س له‌به‌رامبه‌ر به‌ژنی خۆی دانه‌وێنێت". له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یدا هه‌م له رووی مێژوویی چالاكی و هه‌میش له سه‌ر ئه‌نجامه هه‌نوكه‌ییه‌كانی راوه‌سته‌ی كرد.
'زیلان بۆ سوپا و به پارتیبوونی ژنان بووه پێشه‌نگ'
هاوڕێ زیلان نه‌ك هه‌ر نیشانی‌دا كه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر دوژمن ژنان هه‌ڵوێستێكی چۆنیان هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا بۆ دامه‌زراندنی سوپای ژنانمان و پارتیشمان بووه رێبه‌ر. به چالاكی خۆی بووه دیارده‌ی تامه‌زرۆیی ئازادی ژنان، وڵاتپارێزی، دڵسۆزی قوڵ به خاك، توڕه‌یی له دژی كۆلۆنیالیزم، بووه هه‌ڵوێستی ژنانی شۆڕشگێڕ. به رامان و چالاكی خۆی بووه یه‌كه‌مین گوزارشتی به‌رجسته و پێكهێنه‌ری پراتیكی ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن. تێكۆشانی ئازادی ژن له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه پێشخراوه، هاوڕێ زیلان به چالاكی خۆی وه‌ڵامی هه‌ره واتاداری دایه‌وه.
ژنانی كورد ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هێڵی زیلان خۆڕاگری ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی باڵاده‌ست له تێكۆشانێكی مێژووییدان.تێكۆشانی ئازادی ٥٠ ساڵه‌مان و مێژووی سوپای ئێمه‌ی ژنان كه ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له ٣٠ ساڵه‌ی ده‌كه‌ین، به هه‌زاران قاره‌مانی خوڵقاندووه و میراتێكی گه‌وره‌ی ئازادی ئافراندووه. وه‌ك خاوه‌نی ئه‌و میراته كه له ئه‌نجامی قوربانی سه‌خت و به ئێشه، ئێمه ده‌زانین كه ئاڵامان هه‌ڵگرتووه و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چین. له ساڵیادی چالاكی گه‌وره‌ی هاوڕێی خوێنده‌وار زیلاندا، له ساڵی ٥٠ هه‌مینی پارتیمان و ساڵی ٣٠ هه‌مینی به سوپابووندا، ئێمه رێپێوانی كوردایه‌تی و ژنان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره درێژه پێده‌ده‌ین.
' له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له‌سه‌ر هێڵی زیلان شه‌ڕ ده‌كرێت'
له‌سه‌ر رێگایه‌كی مێژوویی كه هاوڕێ زیلان روناكی كردووه‌ته‌وه ئێستا له باكوری كوردستاندا، جه‌نگاوه‌رانی پاژك كه له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی نیشان ده‌ده‌ن، به گیانی رێبه‌ر ئاپۆ نوێنه‌رایه‌تی هێڵی زیلان ده‌كه‌ن. له لوتكه‌كانی چیاكانی كوردستان به هه‌ڵوێستێكی فیدایی به‌رز له دژی داگیركاری شه‌ڕێكی دژوار به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به به‌رخودانی فیدایی هاوڕێ زیلان دواكه‌وتوویی سه‌رده‌م له ناو ده‌برێت و له به‌رزترین ئاستدا گه‌ریلایه‌تی داهێنه‌رانه داده‌مزرێت.
به‌رخودانی بێ وێنه‌ی ژنانی قاره‌مانی ئازادیخواز له دژی داگیركردنی كوردستان و سیاسه‌تی پاكتاو خۆڕاگری ده‌كه‌ن، گوزارشته له‌و راستیه.. گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار به قاره‌مانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕییه هریدهخهن كه شوێنكه‌وتووی زیلانن.
له‌سه‌ر هێڵی زیلان، ژنی كور كه بووه سوپا، بووه پارتیهك، به تامه‌زرۆییه‌كی گه‌وره‌وه بۆ ئازادی خۆیان رێكده‌خه‌ن. له دژی بیركرددنهوهی باڵاده‌ستانه‌ی پیاو، فاشیزم و داگیركاری به تێكۆشانی بڕیادارانهی خۆیان بووه‌ته گهرنتیكاری هه‌موو ئازادییه‌كان. به تایبه‌تی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ. ئازادی ژن و هه‌موو بستێك له خاكی كوردستان له دژی داگیركاری، پاراستنی وشیاری باڵای وڵاتپارێزی ده‌بێته هه‌ره واتادارترین وه‌ڵامی ئێمه.
'ژیان به شێوازی زیلان چالاكی ئازادییه'
له شۆڕشی ئازادی ژنان و تێكۆشانی ئازادی ژناندا ئێمه بڕیاردارین. ژیان به شێوازی زیلان چالاكی ئازادییه. له هه‌مان كاتدا ژیانی ئازاده. مانیفیستۆی ژیانی ئازاد و نه‌خشه‌ڕێی پێشه‌نگه. ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كان ده‌خوڵقێنێت و پره‌نسیپه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات ئه‌وه. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێكه ئه‌وه‌یه كه له‌و راستیانه تێبگه‌ین، تێگیه‌شتنی ئازادی و راستی كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات زیندوویان بكه‌ینه‌وه و به شوێن پێی ئه‌و دا بڕۆین.
'به توندكردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیری ده‌یانه‌وێت پیلانگێڕی ٦ی ئایار ته‌واو بكه‌ن'
هاوڕێ زیلان له داهێنانی ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن‌دا بووه بنه‌مایه. هه‌ر بۆیه زیان بووه رێباز، ناسنامه و كه‌سایه‌تی ژنی كوردی خۆڕاگر. هه‌ر كه تێكۆشان گه‌وره ده‌بوو و به‌رخودان قوڵ ده‌بووه‌وه، تێكۆشه‌ر و تامه‌زرۆیی ئازادی ژنانی كورد چه‌ند هێنده زیاد بوو و له‌سه‌ر چیاكانه‌وه خۆیان گه‌یانده ژنانی جیهان. ژنانی كورد تۆڵه له پیاوه‌تی دڕنده و مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌نه‌وه. پێشه‌نگایه‌تی بونیاتنانی ژیانی ئازاد و سۆسیالیست ده‌كه‌ن. رێپێوانی ئازادی رێبه‌رایه‌تی كه به‌ر له ٥٠ ساڵ له كوردستان ده‌ستیپێكرد، ئیتر بۆ ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان هه‌ڵكشاوه و به جیهانی بووه. پارادایمی رێبه‌رایه‌تی هێزه‌كانی شارستانیه‌تی سه‌رمایه‌داری ده‌ترسێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌ته‌كانی پاكتاوكاریدا هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك ده‌ده‌نه فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په. سیستمی ئه‌شكه‌نجه له ئیمراڵی كه قوڵدهكرێتهوه و ده‌خوازرێت كه ئه‌و رۆشنگه‌ری و رێنێسانسه نوێیه‌ی كه له كوردستانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئاسته‌نگ بكات.
له‌به‌ر ئه‌وه له‌م كاته‌دا كه پێشوازی له ٥٠ ساڵه‌ی پارته‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ئێمه رووبه‌ڕووی راستی پاكتاوكاریدان كه له هیچ قۆناغێكی مێژوودا نه‌بینراوه. تێكۆشانی ئازادی ئێمه كه ٥٠ ساڵه به‌رده‌وامه، به به‌رخودانی بێ هاوتای رێبه‌ر ئاپۆ شێوازی نوێی ژیان و پارادایمی دیموكراتیك، ژینگه‌پارێزی و ئازادی ژن كه له هه‌موویدا هاوسه‌نگیه‌كانی جیهان ده‌گرێته خۆ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێكۆشانی ئافراندووه. ده‌ستكه‌وته‌كانی تێكۆشان به سیسته‌ماتیك كراون. به‌ده‌ستهێنانی هێزی خۆپاراستن و به پێرسپێكتیڤی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك به سیسته‌م كراون. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و راستیه دوژمن له رووی ئیراده‌وه تێكچووه، هه‌ر بۆیه زیاتر به شێوه‌ی دڕندانه ده‌جوڵێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش گۆشه‌گیری له ئیمراڵی قوڵتر ده‌بێت و ئیمراڵی ده‌گۆڕێت بۆ چه‌قی شه‌ڕ. به‌م جۆره ویستیان پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ٦ی ئایاری ١٩٩٦ له به‌رامبه‌ر رێبه‌رایه‌تیمان ده‌ستیان پێكردبوو ته‌واو بكه‌ن.
'ئێمه به بڕیارین كه به ئیراده‌ی زیلان فاشیزم شكست بده‌ین و ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر بكه‌ین'
وه‌ك پارتی ژنانی ئازادی كوردستان (پاژك) ئێمه به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه پێشوازیمان له به‌هاری ٢٠٢٢ و ٥٠ ساڵه‌ی رێبه‌رایه‌تیش به گیانی فیدایی زیلان كرد. ئێمه به بڕیارین كه به ئیراده‌ی زیلان فاشیزم شكست بده‌ین و بیكه‌ینه ساڵی مسۆگه‌ر كردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ. وه‌ك چۆن ژنانی كورد له هێڵی خۆپاراستنی هاوڕێ زیلان به‌رخودان ده‌كه‌ن، له ساڵی ٩٦دا به ته‌قاندنی مێشكی دوژمن سه‌رده‌مێكی نوێیان ده‌ستپێكرد. ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی له فاشیزمی داعشه‌وه، تێكۆشانی پاراستنی مرۆڤایه‌تی له دژی فاشیزمی توركی رژێمی هه‌ره قڕكه و سه‌رده‌سته‌یی پیاو ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌نێت سه‌ركه‌وتن، مێژوو جارێكی تر ده‌ریده‌خات كه كه‌سایه‌تی مێژوویی ئافرێنه‌رانی چالاكی و نوێنه‌رانی ژیانی ئازادی نوێن. صپك ئێستاش گیانی به‌رخودان، ئیراده‌ی تێكۆشان و تامه‌زرۆیی بۆ ئازادی هاوڕێ زیلان هه‌موو كات چركه‌ساتی مێژوویی له‌و چه‌شنه ده‌خوڵقێنێت. شه‌ڕڤانانی ژنی كوردی ئازادیخواز به تێكۆشان و به‌رخودان له‌سه‌ر خاكی كوردستان بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و دیموكراتیكی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك داده‌مه‌زرێنن. سیسامی باڵاده‌ستی پیاو كه له‌لایه‌ن شارستانیه‌تی ناوه‌ندیه‌وه دامه‌زراوه، ئیتر به تێكۆشانی شۆڕشگێڕی به پێشه‌نگایه‌تی بیركدرنهوهی ژنی ئازاد له‌سه‌ر بنه‌مای مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك ده‌گۆڕدرێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له كه‌سایه‌تی هاوڕێ زیلاندا به بڕیارداری كه ساڵی ٥٠ هه‌مینی تێكۆشان گۆڕدراوه بۆ ساڵی سه‌ركه‌وتن، له‌سه‌ره‌تادا شه‌هیدانی مانگی حوزه‌یرانمان، شه‌هیدانی زاگرۆس، زاپ، ئاڤاشین، مه‌تینا و له چوار لای كوردستان به تێكۆشانی فیدایی شه‌هیدبوون، به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه و به‌ڵێنی خۆمان دوبارهدهكهینهوه كه ئێمه تێكۆشانی خۆمان به سه‌ركه‌وتنی ژنان و گه‌لان تاجدار بكه‌ین".
هـ . ب