پاژک: لە ٢٥مین ساڵیادی پیلانگێڕیدا تێکۆشانمان گەشتر دەکەین

کۆردیناسیۆنی پاژک: پاراستنی رێبەر ئاپۆ پاراستنی ئازادی ژن و مرۆڤایەتیە. پێویستە ژنان، گەنجان و گەلەکەمان لە ٢٥مین سالیادی پیلانگێڕێدا بە زانستێکی گەورەوە تێکۆشانی فراوانتر بکەن.

کۆردیناسیۆنی پاژک لە بارەی ٢٥مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

"پیلانگێڕێ ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەدژی رێبەرتیمان دەکەوێتە ٢٥مین ساڵەوە. ١٥ی شوبات رۆژی رەشە، رۆهی قڕكردنی کوردە. پیلانگێڕێ لەدژی ئازادی ژنە. ئێمە ئەم پیلانگێڕیە کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لەبەرامبەر ژنان، گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی ئەنجامدرا شەرمەزار دەکەین و توورەیی خۆمان لەدژی رۆژی رەش دەردەبڕین. لە کەسایەتی هەڤاڵ خالید ئۆڕال و ئاینور ئارتاندا یادی هەموو شەهیدانی هەنگاوی ' ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن' کە لە دەوری رێبەر ئاپۆ بوون بە بازنەیەک لە ئاگر دەکەینەوە. رێبەر ئاپۆ لە ٢٤ ساڵی پیلانگێڕیدا بۆ ئێمە بووەتە فێرکەر و رێبەری بەڕێوەبردنی تێکۆشانی دژی پیلانگێڕان. ئێەم لەسەر یەم بناغە و ئەزموونە مێژووییەی رێبەرتیمان تێکۆشانی خۆمان لە ٢٥مین ساڵدا بەرز دەکەینەوە و ئازاری جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. ئەم ئەرک و بەرپرسیاری مێژوویە و بۆ مسۆگەرکردنی شۆڕشی ئازادیە.

لەم رژانەدا کە دەکەوینە ٢٥مین ساڵی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتیدا، گەلەکەمان رووبەرووی بومەلەرزەیەکی گەورە بووەتەوە. بومەلەرزەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار مرۆڤمان و بە دەیان هەزاریش بریندار بوون و ئازارێکی گەورە تووشی گەلەکەمان لە کوردستان، تورکیا و سوریا بووەوە. یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە گیانیان لەدەستداوە و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاریان دەردەبڕین. بۆ هەموو برینداران هیوای زوو چاکبوونەوە دەخوازین.

سەرەتا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەسەڵاتدارەکان و سیستمی کاپیتالیزم کە بەردەوامە لە کوشتنی مرۆڤ و تاڵانکردنی سروشت، بەرپرسیارن لەم بوومەلەرزەیە. ئەگەر لە کاتی خۆیدا ڕێوشوێنی پێویست بگیرایەبەر، دەرئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیە ئەوەندە سەخت نەدەبوو. حکومەتی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە بە ڕوونی هەموو هۆشدارییەکانی سەبارەت بەم بوومەلەرزەیە پشتگوێ خستووە. لەم بوومەلەرزەدا جارێکی تر زەلیلی و دوژمنایەتی و عەقڵیەتی دەوڵەت لە دژی مرۆڤایەتی دەرکەوتەوە. یەکڕیزی و برایەتی گەلان سەرکەوت. رێبەرتیمان بناغەی ئەم یەکگرتەنە بۆ ئازادیی هەموو مرۆڤایەتی بە پارادایمی دیموکراتیک-ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان داناوە. بەم بوومەلەرزەیە جارێکی تر دەرکەوت کە پارادایمی رێبەر ئاپۆ چەندە بۆ گەلان گرنگە.

بە دیلگرتنی رێبەر ئاپۆ، پلانێکی فراوانی قڕکردن و لەناوبردنی مرۆڤایەتی بەڕێوەبرا. ئەم پلانەیان لە کاتی جەنگی جیهانی سێیەمدا جێبەجێ کرا. ئەم شەڕە لە دژی هەبوون، شوناس، کەلتوور و مێژوو، سروشت و هەموو کایەکانی ژیان بە هەموو ئامراز و شێوازێک بەردەوامە. مرۆڤایەتی لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەی ژیان و مردندایە. هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ دژی ئەم هەڕەشە و مەترسییە بوو. خەباتێکی گەورەی پەرەپێدا بۆ ڕێگریکردن لەو پلانە مەترسیدارە. ئەوان بە پیلانێک دەیانویست پێش بەو خەباتە بگرن. رێبەر ئاپۆ چ لە دەرەوەی وڵات و چ لە ئیمرالی لەسەر بنەمای ئەم پلانە گەورەیە کە دژی ژنان، کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی بەڕێوەبرا وەستایەوە و تێدەکۆشێت و بەرخۆدان دەکات.

٢٤ ساڵە بەرخۆدانێکی مێژوویی کە لە جیهاندا نەبینراوە، لە لایەن رێبەرتیمانەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانی ژنانە، بەرخۆدانی گەلانە. ئەم بەرخۆدانە، بەرخۆدانی پاراستنی هەموو بەها مرۆڤایەتییەکانە. پاراستنی هەبوون و ویژدانی مرۆڤایەتییە. بەرخۆدان و خەباتی ئازادییە. رێبەر ئاپۆ لە هەر ساتێکی ئەو بەرخۆدانە مێژووییەدا پەرەی بە پارادایمەکەی دا و پێشکەشی گەلی کورد و ژنان و هەموو گەلانی کرد. سەرەتا ژنانی کورد، گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی قەرزاری رێبەر ئاپۆن. ئەگەر رێبەر ئاپۆ هێشتا لە زینداندابێت، ئەوە بەرپرسیارێتی هەموومانە. رێبەر ئاپۆ یەک سات بۆ ژیانی تایبەتی خۆی نەژیا. سات بە سات، پارادایم و خەباتی بۆ ئازادی ژن بەڕێوەبرد. بۆ خوڵقاندنی تاکێکی ئازاد، بۆ گەشەپێدانی ژنێکی تێکۆشەر، بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەیەکی خۆڕاگر و زانا بەرخۆدان دەکات.

پاراستنی رێبەر ئاپۆ پاراستنی ئازادی ژن و مرۆڤایەتیە. سەرەتا ژنان، گەنجان و گەلەکەمان لە ٢٥مین ساڵی پیلانگێڕیدا بەم تێگەیشتنە خەباتی خۆیان زیاتر بکەن. تا ئازادی جەستەیی رێبەرتیمان بەدی دێت، نە سیاسەتی شەڕ، نە پلانی قڕکردنی کۆمەڵگا، نە هەژاری، نە لەناوبردنی سروشت کۆتایی نایەت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە پێداگری لەسەر سیاسەتی جەنگ و لەناوبردن و تەسفیەکردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئازادی و لەناوبردنی ئایندەی دیموکراتیکی گەل دەکات. ئه م فاشیزمه ، که له سەر هەموو کوردستان و تورکیا به ڕێوە دەبرێت، ته نها بە خەباتی ژنان، به بەرخۆدان و یەکگرتنی گەلان دەتوانرێت شکست بهێنێت. تا تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرفراوانتر بێت، بەو ئەندازەیە پاراستنی شۆڕشی ئازادیخوازی مسۆگەر دەبێت. پێویستە بەم تێگەیشتنە تێکۆشان فراوانتر بکەین و لە ٢٥مین ساڵی پیلانگێڕیدا سیستمی ئیمرالی هەڵوەشێنین."

ف.ق