پاژک: ئێمە هەرگیز سەعید حەسەن لە بیر ناکەین

پاژک رایگەیاند، ئێمە شەڕڤانی دیموکراسی و ئازادی، تێکۆشەر سەعید حەسەن هەرگیز لە بیر ناکەین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەى و گەلی ئێزدیمان، پادێ، ئەنجوومەنی خەڵکی ئێزدی و گەلی کورد دەکەین.

دەستەى بەڕێوەبەری پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) لەبارەی شەهیدوونی سەعید حەسەن فەرماندەی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) و شەڕڤانی یەبەشە عیسا خودێدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەى پاژک:

"لە هێرشی نامەردانەى رژێمی فاشیستی تورک دا، سەعید حەسەن فەرماندەی هێژای یەبەشە و هاوڕێیەکی شەهید بوون و ئەوەش ئێمەى زۆر ئازار دا. سەعید حەسەن وەک یەکێک لە ریشسپییانی شەنگاڵ بۆ ئازادیی خەڵکی شەنگال ساڵانێکی دوور و درێژ رەنجێکی زۆر گەورەیدا و تێکۆشا. سەعید حەسەن کە لەناو دڵی خەڵکەکەى خۆیدا جێگای کردبووە و بە دڵسۆزیی خۆی و بە پێداگری و بڕوای خۆی، بە وڵاتپارێزی و هەڵوێستەکانی بۆ یەکێتیی نەتەوەیی کورد لە چوارپارچەدا، لەلایەن گەلەکەمانەوە دەناسرا. سەعید حەسەن بۆ رێکخستنکردن و ئازادیی خەڵکی ئێزدیمان بە دڵ و گیان تێکۆشا، لە ناو شەرت و مەرجی زۆر قورس دا فیداییانە بەشداری کارەکان بوو. بەشداریی لە شەڕی ئازادیی دژ بە داعش کرد، کارێکی کرد، کە گەنجانی ئێزدی بە لێشاو بەرەوە بەرەکانی بەرخودان بڕۆن و بۆ گەڕاندنەوەى خەڵکی ئێزدی، کە بەهۆی زۆرداری شەڕ و کۆمەڵکوژییەوە ناچاری کۆچبەری بوو بوون، لە راگەیاندنی خۆسەریی شەنگال دا خاوەنی رۆڵێکی گەورە بوو. ئەو شەهادەتە بۆ خەڵکی شەنگالمان و بۆ گەلی کورد لە دەستدانێکی گەورە بوو، بەڵام ئێمە دەزانین، کە گەنجان و خەڵکی ئێزدیمان تێکۆشانی شکۆمەدانەی سەعید حەسەن بەردەوامی پێ دەدەن و هەرگیز هیچ کاتێک سەر بۆ دژمن و داگیرکەران نانەوێنن و لە دژی پاکتاکاری تێکۆشانی هەبوون سەردەخەن. بە دڵنیاییەوە خەڵکی ئێزدیمان لێپرسینەوە و حساب لە دوژمنی پاکتاوکار و هێزە کۆمەڵکوژکارەکان دەپرسنەوە.

ئێمە شەڕڤانی دیموکراسی و ئازادی، تێکۆشەر سەعید حەسەن هەرگیز لە بیر ناکەین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەى و گەلی ئێزدیمان، پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزدییەکان (پادێ)، ئەنجوومەنی خەڵکی ئێزدی و گەلی کورد دەکەین. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە تاوەکو کردنەدەرەوەی خاوەن عەقڵییەتە بکوژەکان لەم خاکە دا، ئێمە هەمو کات گەلەکەی خۆمان دەپارێزین و تێکۆشانی ئازادی سەردەخەین.

ناڕەزایەتی لە دژی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان

لە کاتێکدا ئازارەکانی فەرمانی ٧٣هەمین لە کۆمەڵگەى ئێزدیمان هێشتا تازەیە و هێشتا برینەکان ساڕێژ نەبوون، شەهیدکردنی سەعید حەسەن و شەڕڤانی یەبەشە خودێدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی پاکتاوکارەوە، سیاسەتی هێزە نێونەتەوەییەکان لە دژی خەڵکی ئێزدی دەخاتە بەرچاو. بەرپرسیاریی سەرەکیی ئەو کۆمەڵکوژییە ئەمریکایە، کە ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشەکان کردووەتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە یاسا نێونەتەوەییەکان جێبەجێ ناکات. دەسەڵاتداریی ئەردۆغان – باخچەلی – سۆیلو بە رۆحێکی پارانۆیک، کە بە بەردەوامی کاریان دروستکردن و هەڵهێنانی تیرۆریستەکان بوو، هەوڵیان دەدا ئامانجیان بۆ کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردن بشارنەوە، بەڵام تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن. هێرشی ئاسمانی لە ناوەندی شەنگال لە دژی ئۆتۆمبێلی سەعید حەسەن تەنها تاوانێکی شەڕ نییە، بەڵکو بە ئاشکرا کوشتنی بە ئەنقەست و تیرۆرە. لە ناوەندی شەنگال دا کوشتنی بە ئەنقەست و تیرۆریان ئەنجامدا و تیرۆری تریش ئەنجام دەدەن. ئەگەر حسابی کوشتنی سەعید حەسەن بە شێوەیەکی بە هێز وەرنەگیرێتەوە، ئەو هاوپەیمانییە فاشیستییە سێ قۆڵییە لە تورکیا بۆ لە ناوبردنی ئیرادەی سیاسی و سەربازی لە شەنگال بەردەوامی بە هێرشەکانیان دەدەن. نابێت گەلەکەمان لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە لە شەنگال، رۆژئاوا، باشوور، باکوور و ئەوروپا تەنها بە چەند چالاکییەکی جەماوەری تێپەڕێت. ئەوە دەبێت ئەنجام بدرێت لێپرسینەوەیە لەوە هێرشە و لێپرسینەوە لە بەردەوامیکردنی پاکتاوکاری و مسۆگەرکردنی خۆسەریی شەنگال و پاراستنی بەها و کولتوری خەڵکی ئێزدیمانە.

ئاشکرایە، کە هێرشەکە لە چوارچێوەی پلان و پیلانگێڕییەکی گەورەدا رێکخراوە. هێزە نێونەتەوەییەکان، کە بۆ کۆمەڵکوژکردن رێگا بە دەوڵەتی تورکی فاشیست دەدەن و کۆمەڵگەى ئێزدیمان و گەلی کورد لە ژێرگوشاری پاکتاوکاریدا دەهێڵنەوە، وڵاتانی ئەمریکا و ئەڵمانیان. ئەمریکا وەک ئەندامێکی ناتۆ هەموو جۆرە هێرشێکارییەکی دژ بە یاسا و مرۆڤایەتیی دەوڵەتی تورکی فاشیست قبوڵ دەکات. ئەوەى لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی ئابووریدا رێککەوتننامە مۆر دەکات ئەڵمانیایە. دەوڵەتی ئەڵمانیا ساڵەهای ساڵە کار بۆ ئەوە دەکات ژیان لەم خاکەدا نەمێنێت، سیاسەتی کۆچپێکردنی ئێزدییەکان بەڕێوەدەبات و لەلایەکی ترەوە لە ئەوروپا سیاسەتی تواندنەوەى ئێزدییەکان بەڕێوەدەبات. لە پێش هەموویانەوە لە ئەڵمانیا و هەروەها دەبێت خەڵکی ئێزدیمان لە ئەوروپا و رووسیا وەڵامێکی بەهێز بەو کۆمەڵکوژییە بدەنەوە. ئەگەر دەوڵەتە ناوبراوەکان هاوکاری ئەو کۆمەڵکوژییە نەبن، ئەوا تاوەکو بەرامبەر بە تورکیا هەڵوێستێکی بەرچاو نیشان نەدەن، دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنەکاندا ناڕەزایەتی نیشان بدەن و چالاکیی ئیدانەکردن رێکبخات.

'عێراق و پەدەکە هاوکاری ئەو کۆمەڵکوژییەن'

هاوکارانی ئەو کۆمەڵکوژییە عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ن، کە لە گەڵ تورکیا رێککەوتوون و دەیانەوێت خۆسەریی شەنگال و هێزەکانی پاراستنی شەنگال واتە یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) لە ناو ببەن. هێڵی دوژمنایەتیی کوردان لەلایەن پەدەکەوە زۆر بە چڕی و تۆخی بۆ دوژمنایەتیکردنی ئێزدییەکان دەبینرێت و خراوەتە کار. پەدەکە کاتی هێرشی داعش ئێزدییەکانی بەجێھێشت و رایکرد و ئێستاش بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی لە کوشتنی ئێزدییەکان دەکات. رێککەوتنی قێزەن و چەپەڵ دەچەسپێنێت. هەروەها ناوەندەکانی راگەیاندنی پەدەکە بە پشتوانیی کۆماری تورکیا هێرش کردنە سەر گەلی ئێزدیمان رەوایی پێ دەدەن و ئێزدییەکان دەکەنە ئامانج و بۆ ئەوەش ئامانجی قێزەن بەکار دەهێنرێن. لەبەر ئەوەش ئێمە کەی ٢٤ (K24)، کە دوژمنایەتیی کوردان دەکات، ئیدانەی دەکەین.

بانگەوازی پشتیوانی لە ژنانی ئەفغانستان

ئیرادە و ورەی سیاسیی گەلەکەمان لە شەنگال و رۆژئاوا، کە هەوڵدرا لە سەردەمی داعش دا تێکبشکێنرێت، داعشی تێکشکاند و زۆر جار پرۆژەی چارەسەریی دیموکراتیکییانەیان دانا و داوایانکرد، کە پێگەى خۆسەری دیموکراتیک قبوڵ بکرێت، بەڵام لەلایەن هێزە رۆژئاواییەکانەوە قبوڵ ناکرێت و شەڕ قورس دەکرێت. گەلی ئەفغانستانیش لە درامێکی وەهادا دەژی. لە پێش هەموانەوە لەلایەن رووسیا و ئەمریکاوە قبوڵنەکردنی سیستمی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ستراتیژیای بەردەوامیدان بە پاکتاوکردنی کوردان دەگەڕێتەوە، کە هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی، تاوان، تاڵان و کاولکارییەکی لێدەکەوێتەوە.

 لە رۆژی یەکەمەوە، کە تالیبان دەستی بەسەر بەڕێوەبەریی ئەفغانستاندا گرت و قبوڵکردنی دەسەڵاتی تالیبان لە لایەن رووسیاوە دەبێت بە سیاسەتێکی پیلانگێڕانەى داتەپیو و کاولکارانە بەرامبەر بە گەلان و ژنان لێکبدرێتەوە. ئێمە ئەو هەڵوێستەى رووسیا ئیدانە دەکەین. ئەو عەقڵییەتە، کە تالیبان وەک بەڕێوەبەری فەرمی قبوڵ دەکات و دانی پیادا دەنێت عەقڵییەتی داعشە. ئێمە داوا لە بزووتنەوەکانی ژنان دەکەین، کە لە دژی رووسیا هەڵوێستیان هەبێت و پشتیوانی لە ژنانی ئەفغان بکەن.

ئێمە هێرشە پاکتاوکارییەکان بۆ سەر گەلانی چەوساوە و کولتورەکانیان ئیدانە دەکەین. ئێمە سڵاو لە بەرخودانی گەلی ئێزدیمان لە دژی پاکتاوکردن و تێکۆشانی خۆبوون و ئازادییان دەکەین. لە کەسایەتیی عیسا خودێدا، بێریڤان شەنگالی و باوە سەعید حەسەن دا بەڕێزەوە سڵاو لە هەموو شەهیدەکانمان دەکەین، ئێمە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە لە بونیاتنانی ئێزدخانی ئازاد و خۆسەردا بە ئەرکی پێشەنگانەى شایانی خۆمان هەستین و بەجێبهێنین".

ژ.ت