پەدەکە لە شەنگال کشایەوە
هێزەکانی پەدەکە بەهۆی بەرخۆدانی گەل، لە شەنگال کشانەوە.
هێزەکانی پەدەکە بەهۆی بەرخۆدانی گەل، لە شەنگال کشانەوە.
دوای ئەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال رایگەیاندبوو، پەدەکە هەوڵ دەدات بە چەک دەستوەردان لە شەنگال بکات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەدەکە و هێزە سەربازیەکانی سەر بە عێراق ویستیان بکەونە ناو شەنگال.
گەل لە بەرانبەر هێزەکانی پەدەکە لە کۆڵانەکان و لەسەر رێگەکان کۆبونەوە و دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
بەڕیوەبەرایەتی خۆسەر دوێنێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئەوان لە بەرانبەر دەستوەردانەکانی پەدەکە رێوشوێن دەگرنە بەر.
گەل هەموو رێگە سەرەکیەکان شەنگالیان داخست و لەسەر رێگەکان بەربەستیان دروست کرد.
پەدەکە کشایەوە
بەهۆی بەرخۆدانی گەل هێزەکانی پەدەکە لە هەرێمەکە کشانەوە.
گەلی شەنگال، بە کاروانی ئۆتۆمبێڵ، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پەدەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.
ف.ق