کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆمیتەکە لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەو بومەلەرزەیەش کردووە کە چەقەکەی مەرەشە و بەم جۆرە رایگەیاندووە: " ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل لە کاتێکدا پێدەنێینە ٢٥ەمین ساڵەی پیلانگێڕی مێژوویی ١٥ی شوبات و تێکۆشان لە دژی پیلانگێری، کە لە ژێر کاریگەری ئەو بومەلەرزە گەورەیەداین کە چەقەکەی مەرەشە. کارەساتی لەم جۆرە ئێش و ئازارەکانمانی گەورەتر کردووە. لەلایەکەوە ئێمە بۆ سوککردنی برینەکان کە کارەساتی بومەلەرزە خوڵقاندوویەتی، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ بەتەواوتی لەناوبردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٥ەمیندا، لە ئامادەباشی و سەفەربەریداین، ئێمە ئەنجامی هەردوو کارەساتەکان لە مێشک و دڵماندا بە قوڵی هەست پێدەکەین و هەردووکیشیان پێکەوە دەبەستینەوە و تێکۆشانی ئازادی خۆمان لەسەر ئەو بنەمایە بەرەوپێش دەبەین. ئێمە لەو بڕوایەداین کە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات کە رۆژی جینۆسایدی کوردان و رۆژێکی رەشە، لەسەر ئەو بنەمایە شکستی دەدەین و ئێمە کاریگەرییە روخێنەرەکانی کارەساتی سروشتیش کەمدەکەینەوە".
لە راگەیەندراوەی کۆمیتەکەدا هاتووە:
"لەسەر ئەو بنەمایە هاوبەشی خۆمان بۆ ئازارەکانی گەلەکەمان و گەلانی تورکیا و سوریا کە لە بومەلەرزەکەدا زیانیان بەرکەوتووە رادەگەیەنینەوە. ئێمە لە ساڵیادی ٢٤ەمیندا پیلانگێڕیی مێژوویی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکەین و سڵاو لە رێبەر ئاپۆ بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی لە دژی پیلانگێڕیی دەکەین. ئێمە شەهیدە قارەمانەکانی بەرخودانی گیانبازی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' ئەوانەی ئاڵقەیەک لە ئاگریان بەدەوری رێبەر ئاپۆوە دروست کرد، هاوڕێیان خالید ئۆرال و ئاینور ئایتان کە بەرخودانەکەیان دەستپێکرد بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەوانە دەخوازین کە لە ٢٥ ساڵەی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕییدا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبەن. ئێمە رایدەگەیەنین کە لە ساڵی ٢٥ەمیندا دیوارەکانی جینۆساید و گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵدەوەشێنین و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین.
٢٤ ساڵە رێبەرایەتی و تێکۆشانی ئێمە لە دژی هێرشەکان خۆڕاگری دەکەن
ئێمە باش دەزانین ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرا ئامنجی ئەوەی هەبوو کە لە رێگەی سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ و لە سەر ئەو بنەمایەش پەکەکە پاکتاو بکات و جینۆسایدی کوردان بگەیەنێتە ئەنجام. لەسەر ئەو بنەمایە هێرشێکی هۆشمەندی و سیاسەتی قڕکردنی کوردان بوو کە ئامانجی سڕینەوە و پاکتاو هەبوو. لەم چوارچێوەدا هێرشێک بوو کە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری قوڵ کە جینۆسایدی کوردانی پێشبینی دەکرد، ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل پێشەنگایەتیان بۆ ئەو سیستمە دەکرد، پلانیان داڕشت و جێبەجێیان کرد. لە کەسایەتی رێبەرئاپۆدا دەخوازرا کە هەبوونی ئازادی کورد و بزوتنەوەی ئازادیی کورد لەناوببەن و جینۆسایدی کوردان بگەیەننە ئەنجام . خۆی لە خۆیدا جگە لەو کێشانە هێچ کێشەیەک دیکە لە نێوان رێبەر ئاپۆ و ئەو هێزانەدا بوونی نەبوو. تەنیا بۆ بەئەنجامگەیاندنی جینۆسایدی کوردان ئەو هێرشەیان ئەنجامدا و زیانی گەورەیان بە هەبوونی ئازادی کورد گەیاند. هیوادارین کە لە سەروبەندی ئەوەی پێدەنێینە ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕییەوە، ئەو هێزە ئاماژە بۆکراوانە سەرلەنوێ چاو بە سیاسەتەکەیان لەبارەی جینۆساید و دوژمنایەتی کوردان بخشێننەوە و رێگەی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە بگرنەبەر کە بە گەلی کوردیان گەیاندووە.
زۆر ئاشکرایە کە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم پلانێکی لەناوبردنی یەک رۆژەبوو کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پوچەڵکرایەوە و بە ٢٥ ساڵدا بڵاوکرایەوە. کاتێک پلانی سەرەتایی ئەوان نەگەیشتە ئەنجام، هێزەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی یەک بە دوای یەک پلانی نوێیان تاقیکردەوە و پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتیان داڕشت و لەسێدارەدانی رێبەر ئاپۆیان کردە ئامانج. کاتێک ئەوەش پوچەڵ کرایەوە ئەم جارە سیاسەتی داڕزاندن لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵیانیان گرتەبەر. رێک ٢٤ ساڵە سیاسەتێکی بەم جۆرە پەیڕەو دەکەن.دەیانەوێت کە رێبەر ئاپۆ لە ژوورێکی تاکەکەسیدا چالاکی نەکات و بیر نەکاتەوە و بە کردەوەی دابڕاندنی رەها، پاکتاو بکرێت. ئەو ئامانجەی لە رێگەی حکومەتی ئەجەڤیتەوە سەرینەگرت، هەوڵ دەدرێت کە بەدەستی حکومەتی تەیب ئەردۆغان و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بگەیەنرێتە سەرکەوتن. دەخوازرێت کەهێرشی هەمەلایەنە لە ژێر گۆشەگیری رەهای ئیمراڵی، بە هەموو زیندانەکان، گەلی کورد، گەلانی تورکیا، ژنان و گەنجان، پارچەکانی دیکەی کوردستاندا دەرەوەی وڵات بڵاوبکرێتەوە و بە ئامانجی ئەوەن کە پەکەکە و گەریلا شکست بهێنن. رێک ٢٤ ساڵە ئێمە وەک رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوە و گەل لە دژی ئەم هێرشە فاشیستی، کۆلۆنیالیستی و قڕکارییە هەمەلایەنە خۆڕاگری دەکەین. ئەو بەرخودانە ئەستەم و مێژوییە چارەکە سەدەیەکە، گەلی کوردی هێناوە دۆخی زانابوون و رێکخستنکراو. تێکۆشانی ئازادی کوردیش لەلایەن گەلانی جیهان، ژنان و گەنجانەوە ناسراوە. بەرخودانی گەورەی گەریلا و گەلی کورد، شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا کە لە سەر ئەو بنەمایە پێشکەوت، بۆ هەموو مرۆڤایەتی و کەسە چەوساوەکان، هیوایەکی نوێ و رزگاری دروست کرد.
ئەندازیاری بەرخۆدان ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە
بێگومان ئەندازیار و دروستکەری ئەم بەرخۆدانە مەزن و مێژووییە، کە چارەکە سەدەیەکە بەردەوامە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. ڕێبەر ئاپۆ بەو شۆڕشە زیهنی و عەقڵیی و ویژدانییە، خەبات و تێکۆشانێکی وەهای کردووە، کە گەیاندوویەتی بە پارادایمی نوێ و بەمشێوەیە ڕێگەی بۆ ڕزگاریی هەموو چەوساوەکان و بندەستەکان خۆشکرد. ژنان بە پارادایمی کۆمەڵگایەکی ئازاد و ئیکۆلۆجی (ژینگەپارێز) و دیموکراتیک لە سیستەمی دەسەڵاتداری و دەوڵەتپارێز دابڕان و لەسەر بنەمای تاکی ئازاد و کۆمۆنە دیموکراتییەکان سیستەمێکی ژیانی نوێیان دامەزراند. بە تێگەیشتنی نەتەوەیی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، کە پێناسەی کردووە، ڕێگای چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانی خستەڕوو. بەمشێوەیە واقیع و ڕاستیی سەرکردایەتی لە ئاستی نەتەوەیی و هەرێمی دا تێپەڕاند و گەیشتە ئاستی جیهانی. ڕێبەر ئاپۆ ئێستا پێشەنگایەتی هەموو بندەستەکان و چەوساوەکان دەکات و ڕێگای ڕزگارییان پێ نیشان دەدات، دەبێتە سەرۆکی هەموو چەوساوەکان و گەلان.
بێشک هێزە قارەمانەکانی گەریلامان لە تێکۆشانێکی وەهادا گەورەترین پشتیوانییان لە ڕێبەر ئاپۆ کردووە. بەرخۆدانی فیدایی، کە چەندین ساڵە بە بەخشینی دەیان هەزار شەهید بەڕێوەچووە، ئاسایش و کاریگەری ڕێبەر ئاپۆی مسۆگەر کردووە. بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا بەرخۆدانی گەورە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پەرەی سەند، ئەو بەرخۆدانە مێژووییە، کە لەم دواییەدا لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەرێوەچوو، ڕێگری لە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە کرد و نەیهێشت بێنەپێشەوە، هێرشی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەی تێکشاند و هەموو پلانە نوێکانی پیلانگێڕییەکان پووچ کردەوە. بێگومان گەورەترین پشتیوانی بۆ ئەمجۆرە بەرخۆدانەی گەریلا، بەرخۆدانی ژنان و شۆڕشی ئازادییە، کە لە چوار پارچەی کوردستان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاوبووەتەوە. دیسانەوە بە پێشەنگایەتی ژنان و لاوان، گەلی کورد و دۆستەکانیان کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بە بێ ڕاوەستان بەرخۆدان و بەرەنگارییەکی گەورەیان کردووە. هێرشی پیلانگێڕەکان لە چارەکی ئەم سەدەیەدا بەهۆی ئەمجۆرە بەرخۆدانە بەردەوام و واتادارەوە پوچەڵکرانەوە و هەموو پلانەکانی پیلانگێڕەکان یەک بە یەک هەڵوەشێنرانەوە.
فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە خەریکە لە لێواری ڕووخاندایە
ئێستاش هێرشی پیلانگێڕەکان بابەتی گفتوگۆیە، بە سەختکردنی گۆشەگیری لە سیستمی ئەشکەنجە و پاکتاوکاریی ئیمرالی و بە زیندوو هێشتنەوەی دیکتاتۆری فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە ئەنجام دەدرێت. هێزە پیلانگێڕەکان دەیانەوێت عەقڵییەتی و سیاسەتی جینۆسایدی کورد لەسەر ئەم بنەمایە جێبەجێ بکەن، بۆیە دەبینرێت، کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بە چەندین شێوە پشتیوانیی لێ دەکرێت و هەر ئێستا هەوڵ دەدات لەم بوارەدا سوود لە کارەساتی بومەلەرزەکە وەربگرێت.
بەڵام بەتاڵ و پووچە! ئیدی کۆتایی رێگاری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیە. لە بنەڕەتدا کۆتایی بە عەقڵییەت و سیاسەتی سڕینەوە و جینۆسایدکردنی سەد ساڵەی کورد هاتووە. تێکۆشانی ساڵی ٢٥هەم لە دژی پیلانگێڕییەکە بەهێز دەبێت تاوەکو کۆتایی بە هەموو ئەمانە بهێنێت. نە پشتیوانی ناتۆ- ڕوسیا و نە پارتی (پەدەکە) ناتوانن درێژە بە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بدەن. کەس ناتوانێت درێژە بە ژیانی عەقڵییەت و سیاسەتی فاشیست - پاکتاوکار بدات. نە هێزی تەکنیکی و تەکنەلۆژی، کە دەیپەرستێت و نە هەوڵدان بۆ سوود وەرگرتن لە کارەساتەکانی وەک بومەلەرزەکە، ناتوانن فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە ڕزگار بکەن.
بەڕاستی ٢٥هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕی، بە گەشەسەندنی سیاسیی زۆر گرنگ بەرەو پێش دەڕوات، کە لە کوردستان و تورکیا ئاماژەکانی دەرکەوتون. ئاشکرایە نەک تەنیا 'پلانی هەڵوەشاندنەوەی' ئەم ٨ ساڵەیان و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٢٥ ساڵە، بەڵکو بەو پێشکەوتنانە، کە هاتوونەتە ئاراوە، سیستمی سەد ساڵەی جینۆسایدکردنی کورد دەگۆڕێت. چونکە هەموو ئەمانە لە دیکتاتۆرییەتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپەدا کۆبووتەوە و ئەو دیکتاتۆرییە فاشیستییە کەوتووەتە لێواری ڕووخان و هەڵوەشاندنەوە. مەسەلەی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەڕێوەبەری لە تورکیا تەنیا ڕووداوێکی لەو شێوەیەیە. نە سیناریۆ نوێیەکانی جەنگ و نە باری نائاسایی، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ڕاگەیەنراوە، بەشی ئەوە ناکەن، کە ڕێگە لە گۆڕانکاریەکی لەو شێوەیە بگرن و فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە دەسەڵاتدا بمهێڵێتەوە.
تێکۆشان بۆ ٢٥هەمین ساڵیادی پیلانگێڕییەکە تێکۆشانێکی وەها دەبێت. پێویستە تێکۆشان و خەباتی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵانی پێشوودا تێکەڵ نەکرێت. تێکۆشان و خەباتی ساڵانی ڕابردوو پەرەسەندنی ئافراند، تێکۆشان و خەباتی ساڵی ٢٥هەمین دەبێتە هۆی پێشکەوتنی شۆڕشگێڕانە. کاتی ئەوە هاتووە، کە سیستمی ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی لە ئیمرالی تێکبشکێنرێت و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. لە ئێستا بە دواوە بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لەناودەبرێت و ڕێگای 'کوردستانی ئازاد - تورکیای دیموکراتیک' دەکرێتەوە. ئیدی بە دڵنیاییەوە ئیمراڵی بە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە پێکەوە بەردەوام نابن.
لەم دۆخەدا پێویستە هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانمان و دۆستانی شۆڕشگێڕ - دیموکراتیکمان ئەم خەسڵەت و ئامانجانەی خەبات و تێکۆشانی ٢٥ ساڵە بزانن و بەپێی ئەو بنەمایە ئاستی خەبات لە هەموو بوارێکدا بەرز بکەنەوە. پێویستە هەموو جۆرە بەرخودنێکی گەریلا و گەل، خەباتی یاسایی و سیاسی، پروپاگەندە و چالاکیی هونەری لەسەر بنەمای ئەم کاراکتەر و ئامانجە بێت. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەبێت لەناوببرێت، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە لە کەسایەتیی خۆیدا عەقڵییەت و سیاسەتی پاکتاوکردنی هەڵگرتووە دەبێت کۆتایی پێبێت. لە ٢٥هەمین ساڵیادی تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕییەکە دا، دەبێت ئەو تێکۆشانە گەلەکەمان و مرۆڤایەتی بەرەو ڕووناکییەکی نوێ ببات.
لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە جارێکی تر ئیدانەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەکەین، بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی قارەمانی بەرخۆدانی دژ بە پیلانگێڕییەکە دەکەینەوە، داوا لە گەل و دۆستانمان دەکەین، کە تایبەتمەندی و ئامانجەکانی تێکۆشانی ٢٥هەمین ساڵیادی دژ بە پیلانگێڕییەکە بە شێوەیەکی ڕاست و دروست تێبگەن و لەسەر بنمای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، ئەمساڵ بکەنە ساڵی شۆڕشی گەورەی ئازادی!".
ھـ.ب / ژ.ت