پەکەکە پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار کرد

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەریلاکان کرد و ڕایگەیاند: "هێزەکانی هەپەگە و یەژاستارمان بە چالاکییە سەرکەوتووەکانیان، دوژمنیان لە هاتن بۆ کوردستان پەشیمان کردووەتەوە....

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەریلاکان کرد و ڕایگەیاند: "هێزەکانی هەپەگە و یەژاستارمان بە چالاکییە سەرکەوتووەکانیان، دوژمنیان لە هاتن بۆ کوردستان پەشیمان کردووەتەوە. بەهۆی ئەم هێڵە چالاکییە سەرکەوتووانەوە پیرۆزبایی لە هێزەکانمان دەکەین".

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژاستار کرد. لە پەیامەکەی پەکەکەدا هاتووە: "وەک گەل و بزووتنەوە، لە پرۆسەیەکی قەیراناویداین، کە دیاریی دەکات، لەداهاتووی کوردستاندا سیستمی ئازادی،  یان زوڵم و چەوساندنەوەی پاکتاوکارانە زاڵ و باڵادەست دەبێت. لە کوردستان گەریلاکان ماوەی ٣٨ ساڵە وەک ئیرادەیەک کە شەڕی ئازادی و هەبوونی گەلی کورد پێناسە دەکات تێکۆشانێکی ئەفسانەیی و داستانیان بەڕێوەبردووە. پێش هەموو شتێک دروستکردنی ناسنامەی کورد لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک، لە هەموو هەنگاوەکان و پێشکەوتنەکاندا لەسەر هێڵی ئازادیی ژن دا مۆری هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستارمان هەیە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە پڕۆسەی یەکلاکەرەوەدا بە ڕۆحی هەنگاوی ١ی حوزەیران و بە بەڕیاربوونی ڕێبەرایەتیی ئازاد، ناسنامەی ئازاد تێدەکۆشن و شەڕ دەکەن. بۆ سەرخستنی هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە، گەریلاکانمان بە هەنگاوەکانی شەڕی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس و شەهید ساواش مەرەش نەک تەنها پاراستن و بەرگری دەکەن، بەڵکو لە هەمان کاتدا گەیشتنە بەو ئاستە، کە چالاکانە لێپرسینەوە لە دژومن دەکەن و سزای دەدەن. لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خاکورک شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژا ستار لە دژی پیلانگێڕیی نوێنەتەوەی، دوژمنانی کورد و خیائینان، کە بازرگانی و مامەڵە بە دۆزی هەبوونی گەلی کوردەوە دەکەن، توڕەیی و تامەزرۆیی مێژوویی بەرجەستە و زەق دەکەنەوە، دڵسۆزی، خۆشەویستی و تامەزرۆیی خۆیان بۆ رێبەر ئاپۆ بە شەڕێکی ئەفسانەیی و قارەمانانە دەسەلمێنن و دەیخەنەڕوو و بە هەموانی نیشان دەدەن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بە بڕیاری دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە بۆ هێرشی پاکتاوکردن و لە ناوبردن لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا گەیشتوونەتە ئاستێکی نوێ".

هەڤاڵە شەهیدەکانمان سەرچاوەی شکۆ و شانازیانن

لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لەم قۆناغەی شەڕدا خواستی داگیرکەران ئەوەیە باشوری کوردستان داگیر بکرێت و دواتر ڕۆژئاوای کوردستان لەناوببرێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکار خۆی ئەوە دەزانێت و لێ ئاگادارە، تا هێزی هەپەگە و یەژا ستار هەبن ناتوانێت ئەو ئامانجە بەدەست بهێنێت، بۆیە لەو ناوچانەدا قورسایی خستووەتە سەر شەڕ و هێرشەکانی. پێش هەموو شتێک پێویستە گەلی کورد و گەلانی  ناوچەکە و ڕای گشتیی دیموکراتیک لەوە تێبگەن، کە ئامانجی کۆتایی ئەم هێرشانە دوورن لە پێوەرە مرۆڤایەتییەکان، کە دەیانەوێت لەمپەرەکانی بەردەم گەشەپێدان بە نەتەوایەتیی تورک لە رێگەى داگیرکەرییەوە نەهێڵن و نەتەوایەتیی تورک و یاسای داگیرکاری بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن.

لە ١٧ی نیسانەوە لە دژی ئەو هێرشانە لەسەر بنەمای بەرخۆدانی فیدایی ئاپۆی بەرخۆدانێکی بێهاوتا ئەنجام دراوە و گەریلاکانی کوردستان ڕێگریان لە هێزەکانی دوژمن کردووە و گورزی کوشندەیان لێداون، بۆیە سەرەتا بە رێزەوە یادی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دەکەینەوە یادیان بەرز رادەگرین، کە لەم بەرخۆدانە مەزنەدا هێڵی حزبایەتی و ڕێبەراییەتیمانیان جێبەجێکردووە. شەهیدەکانمان مایەی شکۆ و شانازین بۆ ئێمە. بێگومان ئامانجەکانیان بەدیدێت. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە مانگی حوزەیراندا چەتە بکوژ و پاکتاوکارەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان، کە مانگی زیلانە، بە شێوازی زیلان گورزیان لێدەدەن و لە کوردستان دەریان دەکەن. ئەوە ئاشکرایە هێزەکانی گەریلا توانای و ئەو هێزەیان هەیە. لەم شەڕەدا کارامەیی و ئیرادەیی و سووربوونی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەسەر فەلسەفەی 'گەورەترین تەکنیک مرۆڤە' دامەزراوە.
 

فەرمانداری و شەرڤانان بەرەو سەركەوتن دەچن

هێزەكانی یەژئا ـ ستار و هەپەگە كە لەزاپ، ئاڤاشین و مەتینان هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیان بەهەموو شێوەیەك گەیاندۆتە سەركەوتن. دەوڵەت ـ نەتەوەی تورك و فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە چەقیوون. ئەوانەی لەزاپ، ئاڤاشین و مەتینا چەقیوون تەنیا سەرباز و چەتەكانیان نین كە لەو هەرێمانەن؛ بەڵكۆ بەرپرسانی توركیش گەیشتوونەتە ئاستی ئیفلاسبوون لەشەڕی قڕكردن و ناتوانن بەگوێرەی ئەوەی دەیانەوێت بەرێوەی ببەن. بنكەوتنی دەوڵەتی توركی داگیركەر و قڕكەر لەبەرامبەر بەئیرادەی ئازادی گەلی كورد و گەلەكەمان بەگشتی بەژنان و دۆستانمانەوە ئیرادەی ئازاد و بوونمان بەهێزتر و مەزنتر دەكات. هەنگاومان بۆ مسۆگەر كردنی ئازادیمان كە بەبەرخۆدانی گەریلا پێشەنگایەتی بۆ دەكرێت و لەهەرچواربەشی كوردستان هەر كەسێك كە لەمرۆڤبووندا پێداگری دەكات بەرەو بەرخۆدان پەڵكێشی دەكا، و بۆنیادبوونی نەتەوەی دیموكراتیك وەكو چارەسەریەك لەهەرێمەكە پێشدەكەوێت.

ئەو رووداوانەی لە ٥٠ رۆژی رابردوو لەشەڕ و بەرخۆدانی ئازادی روویاندا، ئاستی هێڵی شەڕمانی نیشاندا كە لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ خۆی بۆنیاد ناوە تا رۆژگاری ئەمڕۆمان درێژە دەكێشێ. رۆژانە بەدەیان داگیركەر و چەتە بەهۆی ئەو تاوانانەی كە لەبەرامبەر بەگەلەكەمان كردۆیانە سزا دەدرێن. هێرشی داگیركەری ئەرتەشی تورك كە بەهەموو شێوەیەك تەكنەلۆجیا و چەكی كیمیایی بەكاردێنێت، فەرماندار و شەرڤانانمان بەشارەزایی، تاكتیك، رۆحی هەڤاڵێتی و ئیرادەی ئاپۆیی كاریگەری خۆیان نیشان دەدەن و رۆژانە زەبری قورس لەدۆژمن دەدەن و لەسەر هێڵی سەركەوتن بەرەوپێشەوە هەنگاو دەنێن.

لەسەر ناوی بەرێوەبەرایەتی پەكەكە سڵاو و رێزمان پێشكەشی هێزەكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار دەكەین؛ بەهۆی رێبازی چالاكییە سەركەتووەكانیان لەبەرامبەر بەدۆژمن. بەتایبەتی فەرماندەیی و شەرڤانانمان لەم دوایانەدا لەگردی جودی بەچالاكی كۆردینەكراو لەئەرتەشی فاشیستیان دا و زەبرێكی جەرگبڕیان لێاندا و پیرۆزباییان لێدەكەین.

هەڤاڵانمان لەبەرخۆدانی قارەمانانەیان لەزاپ، ئاڤاشین و مەتینا وخواكوورك جارێكی تر نیشانیاندا كە گەریلاتی لەهەر شوێنێك و لەهەركاتێك بۆ گەلانی ژێردەستە، ژنان و پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكان رێبازی هەرە سەركەتووویە. ئەم پێشكەوتنانە نەتەنیا لەوڵاتی ئێمە، بۆ هەموو مرۆڤایەتی هەنگاوێكی مەزنە. هێزەكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار لەنێو چالاكی مرۆڤایەتیدان كە رێڕەوی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت. بێگۆمان فەرماندەیی و شەرڤانانمان ئەو ئاستەی كە لەتاكتیك و ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەدەستیان هێناوە بەهێزتر و شەڕی ئازادی و بوونی گەلەكەمان بەسەركەوتن تاجدار بكەن.

فەرماندەیی و شەرڤانانمان لەهەپەگە و یەژئا ـ ستار رۆژانە ساڵی ٢٠٢٢ بەچالاكی سەركەتوو و نوێ، بۆنیاد دەنێنەوە و پلانی قڕكردن كە دەوڵەتی تورك بۆ ساڵی ٢٠٢٣ كێشاویەتی لەَ گۆڕ دەنن. لەسەر ئەم بنەمایە لەگەڵ خۆشەویستی و رێزماندا سەركەوتن بۆ هەڤاڵانمان دەخوازین و بانگەوازی لەگەنجان، ژنان و دۆستانمان دەكەین لەسەر هێڵی گەریلایەتی بژین، تێبكۆشن و شەڕ بكەن.

ژ.ت