پلانی مەترسیداری پەدەکە بە دەستی چەتەکانی ڕۆژ

ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە هێزەکانی ڕۆژ و گۆڵان لە گوندەکانی ڕەشانکێ و سەرگەلێی ئامێدیی دوو جار هێرشیان کردەسەر گەریلاکان و لە ئەنجامدا ٣ گەریلا بریندار بوون. لەم دیمەنەدا هەموو تۆمەت و بانگەشەکانی پەدەکە بە درۆ دەخرێتەوە.

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک تۆمەتەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەرپرسانی پەدەکە بەدرۆ دەخاتەوە کە گوایە “گەریلا لە ئامێدی هێرشی کردوەتە سەر بنکەیەکی ئاسایش”، ڤیدیۆکە ئاشکرایدەکات کە لە شوێنی ڕووداوەکە هیچ بنکەیەکی ئاسایشی لێنییە و پشتڕاستی دەکاتەوە کە چەکدارەکانی پەدەکە هێرشیان کردووەتە سەر گەریلا.

ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە هێزەکانی ڕۆژ و گۆڵان لە گوندەکانی ڕەشانکێ و سەرگەلێی ئامێدیی دوو جار هێرشیان کردەسەر گەریلاکان و لە ئەنجامدا ٣ گەریلا بریندار بوون. لەم دیمەنەدا هەموو تۆمەت و بانگەشەکانی پەدەکە بە درۆ دەخرێتەوە.

هیچ بنکەیەکی ئاسایشی پەدەکە لەوێ بوونی نییە بە درێژایی ٢٠ کیلۆمەتر ئەو هێزەی کە هێرشیان کردبووە سەر گەریلا، لەوێ بۆسەیان بۆ گەریلاکان داناوە و لە ئەنجامدا سێ گەریلا بریندار بوون.

ف.ق