پۆلیس لە وان ئاڵاکانی هەدەپەى هێنایە خوارەوە
پۆلیسی دەوڵەتی تورک وتیان، "پارێزگار بە هەڵە مۆڵەتی پێداون" و ئاڵاکانی هەدەپەیان لە وان هێنایە خوارەوە. هەدەپە ئاڵاکانی بۆ کۆنگرەى هەدەپە لە وان هەڵواسیبوو.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک وتیان، "پارێزگار بە هەڵە مۆڵەتی پێداون" و ئاڵاکانی هەدەپەیان لە وان هێنایە خوارەوە. هەدەپە ئاڵاکانی بۆ کۆنگرەى هەدەپە لە وان هەڵواسیبوو.
رێکخستنی هەدەپە لە وان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە ئورارتو ئۆتیڵ ٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی رێکدەخات. هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە میدحەدت سانجاریش بەشداری کۆنگرەکەى هەدەپە لە وان دەبێت. هەدەپە سەردانی پارێزگاری کرد تاوەو بتوانێت لە ناوچە جیاجیاکانی شاری وان دا ئاڵاکانیان هەڵبواسن. دوای ئەوەى مۆڵەتیان وەرگرت و لە هەندێک ناوچە ئاڵاکانیان هەڵواسی، پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ئاڵاکان و بە ئەندامانی هەدەپەیان وت "پارێزگار بە هەڵە مۆڵەتی داوە" و ئاڵاکانی هەدەپەیان هێنایە خوارەوە.
لە نێواندا کارمەندانی شارەوانیی گەورە شاری وان، کە لەلایەن قەیومی ئاکەپەوە دەست بەسەریدا گیراوە و لە گەل زەوتکراوە، بۆ کۆنگرەى ئاکەپە لە وان بە ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی لە چەندین شوێنی شارەکەدا ئاڵاکانی ئاکەپە هەڵدەواسن.
ژ.ت