پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر کاسبکارانی بەدلیس و ٧٠ کەسیانی دەستگیرکرد
پۆلیسی دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کاسبکارانی شاری بەدلیسی باکووری کوردستان و بە لانیکەمەوە ٧٠ کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کاسبکارانی شاری بەدلیسی باکووری کوردستان و بە لانیکەمەوە ٧٠ کەسی دەستگیرکرد.
نزیکەى ٧٠٠ بینا و کارگە لە گەڕەکەکانی ئەتاتورک، دەڤریم، گازی بەی، هەرسان و موشتاق بابا لە ناوەندی بەدلیس بە بڕیاری سەرۆک کۆمار لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠دا وەک "ناوچەى مەترسیدار" راگەیەندرابوون.
دادگا بەهۆی تانەکان لە دژی ئەو بڕیارە، بڕیاری "راوەستاندنی ئیداریی" دەرکردبوو. سەرباری بڕیارەکەى دادگاش داوا لە کاسبکاران کراوە، کە تاوەکو ٣٠ی تەممووز بیناکانیان و کارگەکانیان چۆڵ بکەن.
پۆلیس شەوی رابردوو چوونە گەڕەکەکان و داوایان لە خاوەن کار و ماڵەکان کرد، کە دوکان و کارگەکانیان دابخەن. کاسبکارەکانیش لە دژی ئەو داوایە رژانە سەر شەقامەکان، بەڵام پۆلیس بە توندوتیژانە هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و گولـلەى پلاستیکی و بۆمبی گازییان لە دژی کاسبکاران بەکارهێنا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی بەدلیس داود تەزجان و ٧٠ کەسی تر لەلایەن پۆلیسەوە بە شێوەی توندوتیژانە دەستگیرکران.
هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و کاسبکاران، کە لەلایەن پۆلیسەوە زۆر بە توندی لێیاندرابوو و بریندار بوو بوون و زیان بە جەستەیان گەیشتبوو و باری تەندروستییان خراپ بوو بوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ژ.ت