پرۆفیسۆر وه‌لی: به‌هۆی ناكۆكی نێوان كورده‌كان كۆماری مه‌هاباد هه‌ڵوه‌شایه‌وه
پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی له‌باره‌ی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد وتی، "ناكۆكی نێوان كورده‌كان، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆماره‌كه بووه گه‌وره‌ترین هۆكار".
پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی له‌باره‌ی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد وتی، "ناكۆكی نێوان كورده‌كان، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆماره‌كه بووه گه‌وره‌ترین هۆكار".
به گوێره‌ی پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی به هۆی ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له سه‌ر بنه‌مای هزری سوننه به‌ڕێوه‌ده‌برا و پشتی به هۆزه‌كان به‌ستبوو، هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
قازی محه‌مه‌د له 22 ی كانونی دووه‌می 1946 له گۆڕه‌پانی چوارچرای مه‌هاباد له‌به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س كۆماری كوردستانی راگه‌یاندبوو.
دوای راگه‌یاندنه‌كه حكومه‌ت كه له 14 وه‌زیر پێكده‌هات دامه‌زرا. ئه‌و ره‌نگانه‌ی ئاماژه‌ن بۆ یه‌كێتی كوردان له ئاڵاكه‌دا نه‌خشێنران. هه‌ڵبه‌ستی ‘ئه‌ی ره‌قیب‘ی دڵدار وه‌ك سرودی نه‌ته‌وه‌یی په‌سه‌ند كرا. له‌و كۆماره‌دا كه ناوه‌نده‌كه‌ی مه‌هاباد بوو په‌روه‌رده به كوردی بوو، جه‌نگاوه‌ران ببوونه سویایهكی رێكخراو، گۆڤاری منداڵان و كتێبی زانستی بڵاوده‌كرانه‌وه.
سوپای ئێران له 17ی كانونی یه‌كه‌مدا چووه ناو مه‌هاباد و رێبه‌رانی كۆماری به دیل گرت. دادگای سه‌ربازی ئێران له 23ی كانونی دووه‌می 1947 سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر قازی محه‌مه‌ددا سه‌پاند. له 31 ی ئاداری 1947 قازی و دوو له هه‌ڤاڵانی له‌سێداره‌دران.
پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) باسی له قۆناغی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كرد. وه‌لی رایگه‌یاند، "له ساڵی 1940 له رۆژهه‌ڵات نه‌ته‌وه‌پارێزی گه‌شه‌ی ده‌كرد. له ساڵی 1942دا كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان دامه‌زرا. له ساڵی 1945 دا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه داخرا و گۆڕدرا بۆ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
له به‌ره‌ی كوردداندا له‌سه‌ر رێچكه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌بوون هه‌نگاوی له‌و جۆره ده‌نرا. دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی به‌شێك له كوردستان كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و به‌شێكی تریش كه‌وتبووه ژێر باڵاده‌ستی به‌ریتانیا. هه‌رێمه‌كانی وه‌ك مه‌هاباد و بۆكان ببوونه به‌شی سۆڤیه‌ت. ئامانجی روسه‌كان ئه‌وه‌بوو كه سوپای ئێران و ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچانه دوربخه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه دروستكردنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ئاسان بوو.
هه‌ندێك ده‌ڵێن، روس/كۆمۆنیسته‌كان كۆماری كوردستان له مه‌هابادیان دروست كرد، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه. رووسه‌كان هه‌رگیز نه‌یانده‌ویست كۆمارێكی له‌و جۆره دابمه‌زرێت. ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه له ژێر باڵاده‌ستی ئازه‌رییه‌كاندا كورد و ئازه‌ری له كۆمارێكدا بژین. به‌ڵام كورد ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت.
له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤ ده‌توانێت باس له رۆڵی ئه‌رێنی قازی محه‌مه‌د بكات. له هه‌رێمه‌كه ده‌ناسرا و كاریگه‌رییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌بوو. له هه‌رێمی موكرایان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودار بوو، خاوه‌نی وڵاتپارێزییهكی گه‌وره بوو و سه‌رۆكی حدكا بوو. له هه‌مان كاتدا ده‌یتوانی له نێوان پێكهاته و ئه‌و هێزانه‌ی كۆمارییان پێكهێنابوو هاوسه‌نگی رابگرێت. قازی توانیبوو چه‌پگر و راستگرهكان بێنێته لای یه‌ك. هێنده‌ی ده‌زانم هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نه‌كرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆكی حدكا بوو، كۆمارهكهش وه‌ك كاری حزبی ئه‌و بوو، ئه‌ویش بووه سه‌رۆك كۆمار".
عه‌باس وه‌لی باسی له میراتی مه‌هاباد كرد و وتی " پێویسته ژنان و پیاوانی كورد به گوێره‌ی سه‌رده‌م خۆیان رێكبخه‌ن. پێویسته پێكهاته و دامه‌زراوه‌كه سوننه نه‌بێت. ئێمه ئه‌وه‌شمان بینی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی كورد سه‌رده‌میانه‌یه، پێویسته رێكخراوهكانیشی هاوچه‌رخ و مۆدێرن بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به بیركردنه‌وه‌یه‌كی سوننه به‌ڕێوه‌ده‌برا و گرێدراوی هۆزه‌كان بوو، هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ئێمه ئه‌وه‌شمان بینی پێویسته كورد له زۆر به‌ره‌دا تێبكۆشێت. پێویسته به‌ره‌ی دیپلۆماسی، سیاسی و سه‌ربازی پێكه‌وه كار بكه‌ن.
گه‌وره‌ترین ناكۆكی له نێوان رێكخراوه سه‌ربازی و سیاسیه‌كاندا هه‌بوو. كۆمار سێ هه‌زار سه‌ربازی هه‌بوو، تازه پهروهردهكرابوون. ئه‌و سه‌ربازه كوردانه‌ی له ناو سوپای عێراقدا هاتبوونه ده‌ره‌وه په‌روه‌رده‌یان ده‌كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سه‌ربازانی دیكه سه‌ر به هۆزه‌كان بوون و ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تر بوو. سه‌رۆك هۆزه‌كان فه‌رمانیان به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كاندا ده‌كرد و هه‌ر كامێكیان گرێدراوی هۆزێك بوو. سوپاكه یه‌كده‌ست نه‌بوو. ئاغا و هۆزه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌هاباد و بۆكان گوایه پشتگیری كۆماریان ده‌كرد، به‌ڵام به كرده‌وه به‌و جۆره نه‌بوو. ئه‌و باجه‌ی له گه‌ل كۆده‌كرایه‌وه تاقه داهاتی كۆمار بوو و له رووی وه‌رگرتنی ئه‌و باجه‌ش ئاسته‌نگی گه‌وره له ئارادابوون. هه‌ندێك سه‌رۆك هۆز باجیان نه‌ده‌دا.
سوپای سور له ئایاری 1946دا ئه‌و كاته‌ی كه كشایه‌وه قه‌یرانی سیاسی له ناو كۆماردا سه‌ریهه‌ڵدا. به‌رپرسانی كۆمار له هه‌رێمی ئازه‌ربایجان له‌و رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران كه‌وتنه دانوستانه‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌یانگوت، "ئێمه به ته‌نیا دانوستان له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئازه‌ریه‌كان یه‌كبگرن ئێمه له‌گه‌ڵ كورده‌كان داده‌نیشین". ئه‌و دۆخه له‌لایه‌ن كورده‌وه به هه‌ند وه‌رنه‌گیرا. له هه‌مان كاتدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی سوننه دامه‌زرابوو و له رووی سه‌ربازیه‌وه گرێدراوی هۆزه‌كان بوو، له به‌رده‌م كۆماردا گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ هه‌بوو. له ئایاری 1946دا ئه‌و كاته‌ی سوپای سۆڤیه‌ت له ناوچه‌كه كشایه‌وه هیچ هێزێك له پشت كۆماری كوردستانه‌وه نه‌مایه‌وه. له سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش كۆمار هیچ دۆستێكی نه‌بوو. نه ئه‌مریكا، نه به‌ریتانیا نه فه‌ره‌نسا و نه سۆڤیه‌تیش پشتگیری كۆماریان نه‌ده‌كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كۆمار 11 مانگی خایاند. هێزه رۆژئاواییه‌كان نه‌یانده‌ویست ئێران له رووی سیاسی، كارگێڕی و جوگرافیه‌وه پارچه بكرێت".
هـ . ب