'پێویستە هەموو شەڕڤانێک باش لە هەڵوێست و چالاکی بێریتان تێبگات'

گەریلای هەپەگە جیلۆ بۆتان رایگەیاند، پێویستە هەموو شەڕڤانێک باش لە هەڵوێست و چالاکی شەهید بێریتیان تێبگات و وتی: "هەڵوێستی هاوڕێ بێریتان لە دژی هێڵی هاوکاری و نۆکەری ڕوون بوو. بە چالاکی فیدایی وەڵامێکی زۆر گەورەی دانەوە."

شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) پێش ٣٢ ساڵ لە دژی خیانەت و نۆکەری هێڵێکی تێکۆشانی نوێی ئافراند. لەمڕۆشدا لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا شەڕڤانانی ئازادی لەسەر بنەمای ئەو هێڵە فیداییەی بێریتان تێدەکۆشن. لەو بارەیەوە گەریلای هەپەگە جیلۆ بۆتان هەڵوێست و چالاکیکەی شەهید بێریتانی هەڵسەنگاند.

گەریلای هەپەگە جیلۆ بۆتان باسی لەوەکرد گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە تونێلەکانی شەڕەوە تێکۆشانێکی بێهاوتا لە دژی سوپای داگیرکەر بەڕێوەدەبەن و وتی: "بەسەدان لە هەڤاڵانمان لە ئێستادا لە خاکی باشووری کوردستانەوە لە دژی هێڵی داگیرکاری لە تێکۆشاندان. شەڕێکی ئاسان نیە. قوربانی دراوە و زیاتریش دەبێت. گەر لەمڕۆدا توانا و هێزێکی زۆری تێکۆشانمان هەیە ئەوا لەسەر بنەمای میراتی تێکۆشانی هەڤاڵ بێریتان و هەموو هەڤاڵانی شەهیدمانە. هاوڕێ بێریتان پێش ٣٢ ساڵ لە گۆڕەپانی خواکوڕکی باشووری کوردستاندا لە دژی دووژمن و نۆکەرانی هەڵوێستێکی فیدایانەی بێوێنەی ئەنجامدا. هەڤاڵ بێریتان تەسلیم بوون و خیانەتی قبوڵ نەکرد و تا دواهەناسەی ژیانی لە دژی دووژمن شەڕیکرد. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی هەڤاڵی فەرماندەمان شەهید بێریتاندا هەموو شەهیدانی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی کوردستانمان بە ڕێز و پێزانییەوە یاد دەکەمەوە.

گەر ئەو هەڵوێستە فیدایانەی شەهید بێریتان نەبووایە، ئەوا لەمڕۆدا هەرگیز نەمان دەتوانی پێشەنگایەتی لە تێکۆشانی ئاوا بکەین. لە ساڵی ١٩٩٢دا لە دژی تەڤگەر و ڕێبەرمان پلانە قێزەونەکانی ناتۆ بەگەڕخرا. دەیانویست هەناسە لە تەڤگەر و ڕێبەرمان ببڕن. لەو کاتەدا شەڕی باشوور بە هاوکاری نۆکەرایەتی بنەماڵەی بارزانی-پەدەکە و دەوڵەتی تورک لە دژی تەڤگەرمان دەستیپێکرد و ئەو خیانەت و دووژمنکارییە تاکو ئێستاش بەردەوامە و ئێمەیش وەک گەریلا لەسەر هێڵی شەهید بێریتان درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

پێویستە هەمووان باش لەوە تێبگەن ئەوەی لەمڕۆدا سوپای تورکی داگیرکەر هاتووەتە ناو خاکی باشوورەوە ئەوا بە یارمەتی و نۆکەرایەتی هێڵی خیانەتە. گەرنا دەوڵەتی تورک هەرگیز ئەو تواناییەی نیە بەرامبەر بە گەریلا. دووژمن و هێزە نۆکارەکان بۆ ئەمە هەموو کاتێک پەکەکە دەکەن بە پاساو، بەڵام گەلەکەمان ئەو ڕاستییە دەزانێت و ئێمە خاک و گەلی خۆمان دەپارێزین. هەڵوێستی هاوڕێ بێریتان لە دژی نۆکەران ڕوونبوو. بە چالاکی فیدایی وەڵامێکی زۆر گەورەی دانەوە. بە هەڵوێست و شەهیدبوونی خۆیەوە هێڵێکی نوێی بەرخۆدانی ئافراند. پێویستە هەموو هاوڕێیانمان زۆر باش لە هەڵوێست و چالاکی هەڤاڵ بێریتان تێبگەن."