'پێویستە زمانی کوردی پێگەیەکی فەرمی هەبێت'

هاووتەبێژانی کۆمیسۆنی زمان و چاندی دەم پارتی، داوای پشتیونیکردن و خاوەندارێتیکردنی لە زمانی کوردی کرد و وتی: "پێوستە زمانی کوردی پێگەیەکی فەرمی هەبێت".

هاووتەبێژانی کۆمیسیۆنی زمان و چاندی دەم پارتی جەمیلە تورهالی و هەڤاڵ دلبەهار. لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا، دەبێت خاوەندرێتی لە زمانی کوردی بکەین و زمانی کوردی ببێت زمانی پەرەوەردە و خاوەنی پێگەیەکی فەرمی بێت.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"زمانی کوردی زمانێکی کۆنی مێژووی و دەوڵەمەندە. بووە بە سەچاوە بۆ چەندین زمانیتر. زمانی کوردی نزخ، خۆبوون، شوناسی سەرەکی نەتەوەی کوردە. بنک و چەتری یەکێتی نەتەوەی کوردە. بەبێ زمانی کوردی، کورد و کوردستانیش نابێ. لەبەر گرنگی زمانی کوردی بۆ نەتەوەی کورد، دوژمنانی کورد بە درێژایی مێژوو هەوڵیان داوە بە ڕێبازی جۆراوجۆری قەدەغەکردن، سەرکوتکردن و پشتگوێخستنەوە زمانی کوردی لە ناوببەن. بەڵام هەم بەهۆی دێرینی زمانی کوردی و هەم بەهۆی پشتگیردنی گەلی کورد، تا ئەمڕۆ زمانی کوردی بە زیندوێتی ماوەتەوە. بەتایبەت لەم ٥٠ ساڵەی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردا، هۆشیاری، هەوڵدان و پاراستن، زیندو ڕاگرتن و پێشخستنی زمانی کوردی زیاتربووە.

هەڵوێستی ئێمەی دەم پارتی، لەبەرامبەر پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی ڕونە. زمانی کوردیش وەک زمانە زیندوەکانی تر خاوەنی مافی خۆیەتی. ئەو زمانانە هەر مافێک هەبێت ئەوە زمانی کوردیش هەمان مافی هەیە. ئێمە وەک دەم پارتی وەک ئیرادەی ملیۆنان کورد، خواستمان مافی ئازادی و سەربەستی زمانی کوردیە و بۆ ئەوەش تێدەکۆشین. ئەمە بۆ ئێمە هێڵێ سورە. لەسەر ئەم بنەمایە پەرەوەردەکردن بە زمانی کوردی خواستمانە. دەبێت لە باخچەی ساوایانەوە هەتا زانکۆ، لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا زمانی کوردی بە سەربەستی بەکاربهێنرێت. ئەوەی پێویست بێت دەکەین، تا ئەوەی زمانی کوردی ببێت بە خاوەنی پێگەیەکی فەرمی.

زمانی کوردی بوون و خۆبوونی گەلی کوردە!

هەڵبەتە بۆ پێکهێنانی ئەم داخوازیانە پێوستە گەلی کورد، ئازادیخوازان،شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک و مرۆڤ دۆستان...هتد لە هەر کات و گۆڕەپانێکدا زمانی کوردی بەشێوەیەکی ڕونتر به هێز بکەن، هەموو جێگەیەک بکەن بە ماڵ، قوتابخانە و زانکۆی کوردی، لە هەموو جێگایەک بە کار و چالاکی زمانی کوردی بڵندتر و بە هێزتربکەن.