پژاک: فەرماندە ڕێناس بوو بە عەگیدی سەردەمی خۆی
پژاک بە ئاماژەدان بەوەی کە شەهیدبوونی فەرماندە ڕێناس ڕۆژ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگەی فیداییبوون و تێکۆشانی گەلی کورد دەسەلمێنێت، ڕایگەیاند: فەرماندە ڕێناس بوو بە عەگیدی سەردەمی خۆی.
پژاک بە ئاماژەدان بەوەی کە شەهیدبوونی فەرماندە ڕێناس ڕۆژ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگەی فیداییبوون و تێکۆشانی گەلی کورد دەسەلمێنێت، ڕایگەیاند: فەرماندە ڕێناس بوو بە عەگیدی سەردەمی خۆی.
ئەمڕۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، بەبۆنەی شەهیدبوونی سەلاحەدین شەهابی لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەمدواییانە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، لە ساڵیادی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ، بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ڕۆڵە فیداییەکانی گەلەکەمان، شەهیدبوونی فەرماندە ڕێناس ڕۆژ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگەی فیداییبوون و تێکۆشانی گەلی کوردی سەلماند.
پژاک بە ئاماژەدان بەوەی کە فەرماندە ڕێناس ساڵی ١٩٩٩ دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد هەڵویستی نیشاندا و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، ڕایگەیاند: لەم ماوەیەدا لە لوتکەی پاکیی و ڕاستیی، گەیشتە جێگای فەرماندەیی و خزمەت بە گەلی کورد و گەلانی بندەست و لە ڕێگای ڕاستیی ١٥ی تەباخ و فەرماندە عەگید و وەک شوێنکەوتوویەکی فیدایی، دڵپاک، ئازا و تێکۆشەر هەموو ژیانی لەو ڕێگەیە دانا و بووە عەگیدی سەردەمی خۆی.
لە بەشێکی دیکەش هاتووە: فەرماندە ڕێناس لەگەڵ برای گەریلای خۆی “عیرفان شەهابی” ناسراو بە “ڕێباز تیلەکۆ”، وەک ڕۆڵەی حەقخوازی سەقز و تیلەکۆ، ڕۆڵی گەورەیان لە نزیککردنەوەی گەلە ستەملێکراو و ئازاکەمان بۆ ئازادیی گێڕا کە هیچکات لە یاد ناچن.
لە کۆتاییشدا هاتووە: وەک پژاک سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشە قیزەونەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، سەرەخۆشیی خۆمان بۆ شەهیدبوونی فەرماندەی گەورە و نەسرەوتوو “سەلاحەدین شەهابی” ناسراو بە “ڕێناس ڕۆژ” ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان، هێزە فیداییەکانی چواربەشی کوردستان، ناوچەی تیلەکۆی سەقز و گەلەکەمان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تا مسۆگەربوونی ئاواتی شەهید ڕێناس و شەهید ڕێباز، بەدەوام بین لە تێکۆشان، هەروەها داوا لە گەنجانی بە ئیرادە و خەمخۆری کورد دەکەین کە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی ئازادیخوازیی و دیموکراسیخوازیی شەهیدانمان، پەیوەستی ڕیزەکانی گەریلا بن، چونکە ئازادیی گەلەکەمان لە سایەی شەهیدانێک وەک فەرماندە ڕێناس نزیک بووەتەوە، گەلەکەمان سەردەکەوێت و ڕێبەر ئاپۆش ئازاد دەبێت.